nafo
Bildetema
Lexin-Ordbøker på nett
Flerspråkige Verb
Flerspråklige fortellinger
Matematikk begreper
Veiledning till foreldre
Skolekassa
Tospråklige undervisningsopplegg
NAFOs filmer
Lumbrikus

کتێبی زمانی کوردی بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی

 

لە کوردستانی باشوور، کتێبێکی نوێی فێربوونی (نووسین و خوێندنەوە)ی زمانی کوردی بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی چاپ و بڵاوکراوەتەوە. ئێستاکە ئەم کتێبە وەک کەرەستەیەکی فێربوون لە قوتابخانەکانی کوردستاندا دەخوێندرێت. کتێبەکە بە سێ بەشی جیاواز چاپکراوە، بەشی یەکەم تەرخانکراوە بۆ وەرزی یەکەمی خوێندن. بەشی دووهەم تەرخانکراوە بۆ وەرزی دووهەمی خوێندن. ئێمە وا دەبینین، کە بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات، ئەوا دەکرێت لە ڕووی کات و هەڵبژاردنی بابەتەکانەوە مامۆستا یان کەسی وانەبێژ، بەو جۆرە بەکاریانبهێنێت، کە لەگەڵ کاتی وانە و ئاستی هەر خوێندکارێکدا بگونجێت.

بەشی سێهەم، بریتییە لە ڕێبەرێک بۆ مامۆستا، کە بە درێژی ڕێنمایی و پێشنیاری دیاریکراوی تێدایە سەبارەت بە چۆنێتی وتنەوەی هەر بابەتێک. دەبێت ئاماژە بۆ ئەوە بکەین، کە بابەتەکەمان لە ماڵپەڕی هاوکارانمان لە Modersmål)) وەرگرتووە، کەڕەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاپەمەنیەکانی وەزارەتی پەروەردەیان بۆ بڵاوکردنەوەی وەرگرتوو. بەئومێدی سوودبینینێکی زۆر بۆ گشت بەکاربەرانی کتێبەکە.

Det er et stort glede å melde at det er nettopp ble publisert en ny bok i Kurdistan. Boken skrevet for barna på første trinn og fokusere på de første stegene i lese og skriveopplæringen.

بۆ داگرتن و بەکارهێنانی بەشەکانی کتێبەکە، کلیکی ئەو سێ لینکەی خوارەوە بکە:

خوێندنی کوردی، بەشی یەکەم

خوێندنی کوردی، بەشی دووەم

ڕێبەر بۆ مامۆستا

nafo logo Innholdsansvarlig: Sunil Loona , Tel: 67 23 53 44   - www.morsmal.no