nafo
Bildetema
Lexin-Ordbøker på nett
Flerspråkige Verb
Flerspråklige fortellinger
Matematikk begreper
Veiledning till foreldre
Skolekassa
Tospråklige undervisningsopplegg
NAFOs filmer
Lumbrikus

 

کۆنفرانسی نیشتیمانی دووهەم لە ٢٨ و ٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٣ لە ترۆندهایم

LOGO Tema Morsml konf 2013

 

کۆنفرانسی دووهەمی نیشتیمانی دەربارەی زمانی دایک و جووت زمانزانی لە ترۆندهایم

نافۆ NAFO بە هاوکاری شارەوانی ترۆندهایم کۆنفرانسێکی نیشتیمانی دووڕۆژەیی لە ٢٨ و ٢٩ی مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ ساز دەکات. کۆنفرانسەکە بۆ مامۆستایانی زمانی دایک و جووت زمانەیی و یاریدەدەرانی جووتزمانەیی لە قوتابخانە و باخچەی منداڵان دا دیاریکراوە. بابەتەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە تایبەتە بە بابەتەکانی پراکتیزەکردنی فرەزمانەیی لە قوتابخانە و باخچەکاندا لەگەڵ گرنگی دان بە بەکارهێنانی سەرچاوە ئینتەرنێتی و دیجیتاڵەکان. یەکێک لە بابەتەکانی تر تایبەت دەبێت بە فێربوونی نووسین لە باخچە و قوتابخانەکاندا.

ڕۆژی دووهەمی کۆنفرانسەکە تایبەتە بەو زمانانەی کە لە سایتی ئینتەرنێتیی بابەتی زمانی دایکدا بەشدارن کە ئەویش ئەم زمانانە دەگرێتەوە: کوردی-سۆرانی، عەرەبی، داری، لیتوانی، فارسی، پۆڵۆنی، سۆماڵی، تامیل، تایلەندی و ئوردو. سەبارەت بە زمانی کوردی بابەتەکانی تایبەت بە زمان و ئەدەبی کوردی، سایتی کوردی زمانی دایک، هاریکاری نێوان مامۆستایانی زمانی دایک لە نەرویج و دامەزراندنی تۆڕێکی هاوبەش بۆ کارکردن و گەلێک بابەتی تری گرنگ دێنە ژێر باس و وتووێژکردن.

بەشدار کردن لە کۆنفرانسەکە و شەو مانەوە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت لە هەر دوو ڕۆژەکەدا بەشداربن و پێویستیان بە جێ و ڕێیە بەخۆڕاییە. بەلام بەشداربووان دەبێت خۆیان بلیتی سەفەر دابین بکەن یاخوود لە ڕێی ئەو قوتابخانە و شارەوانییانەی کە لێوەی دێن.

بۆ ئەوەی جێگەی خۆت بگریت بەزوویی داوای جێگە بکە چوونکە لەوانەیە کەسانێکی زۆر داوا بکەن و ژمارەی جێگاکانیش دیاریکراون.

لەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت زیاتر بخوێنیتەوە و داوای جێگە بکەیت.

کۆنفرانسی نیشتیمانی زمانی دایک

جووتزمان زانی چی دەگرێتەوە؟

جووت زمان زانی چە دەگرێتەوە؟

Kenneth Hyltenstam

لە لایەن لێنە ئوێستلییەوە لە ٢٣ی مای ٢٠١٣ نووسراوە

چۆن منداڵ گەشە بە زانینی جووت زمانەیی دەکات و ئەمە چی دەگەیەنێت؟ چۆن تۆ زمانێکی نوێ فێر دەبیت، ئەو شتانە چین کە پێویستن بۆ فێربوونی زانیاری نوێ دەربارەی زمانێکی نوێوە وە ماوەی چەند کات دەخایەنێت؟ لەم وانەیەدا کێنێس هیلتێنستام تیشک دەخاتە سەر ئەم بابەتە.

کێنێس هیلتێنستام پرۆفیسۆرە لە بواری جووتزمان زانی و لە بنکەی جووتزمان زانی زانکۆی ستۆکهۆڵم کار دەکات. ئەم وانەیە بە هاوکاری ڕێکخراوی ژوورێک بۆ منداڵان لە بنکەی کولتوریی شاری ستۆکهۆڵم پێشان دراوە. کێنێس هیلتێنستام لە ڕوانگەیەکی گشتگیرییەوە سەبارەت بە قوتابییانی جووت زمان زانیی لە پەیوەندی نێوان زمانی دایک و زمانی دووهەم کاردەکات. کێنێس هیلتێنستام گەشەکردنی زمانی دووهەم دەبەستێتەوە بە زمانی دایکی قوتابییەکە، گەشەی بیر، گەشەی ناسنامە و زانیاری.

بۆ گوێگرتن لە وانەکەی کێنێس هیلتێنستام کلیک بکەرە سەر ئەم لینکە.

خوێندنەوە و تێگەیشتن

les og tegnTema: Lesing og leseforståelse
Kompetansemål: Lesing er en av de grunnleggende ferdighetene som i følge Kunnskapsløftet skal inntegreres i opplæringen i alle fag
Beskrivelse: Opplegget passer for 1.- 4. trinn. Elevene skal lese og forstå teksten slik at de kan tegne eller fargelegge bildet basert på innholdet

بابەت: خوێندنەوە و تێگەیشتن

ئامانجی بابەت: بە پێی پلانی خوێندن، خوێندنەوە یەکێکە لەو توانایانەی کە دەبێت ئاوێتە بکرێت لە فێرکردنی یسەرجەم وانەکان دا.

باسکردنی بابەت: وانەکە بۆ ئاستی ١- ٤ گوونجاوە. قوتابییەکان دەبێت بە جۆرێک بخوێننەوە و لە تێکستەکە تێبگەن، کە بتوانن بە پێی ناوەرۆکەکە وێنەکە بکێشن و ڕەنگی بکەن

Continue reading

هه‌لبژاردن - Valg

politiskparti-bilde-Kompetansemål:Elevene kunne lære om demokrati, Politiske parti, Stortinget, Folkestyret, valg, representanter.

   : ئامانج له‌م بابه‌ته

له‌م بابه‌ته‌دا قوتابیه‌کان ده‌توانن فێری ده‌ربریینه‌ چیاوازه‌کان بن له‌ سه‌ردیموڕاتی، رێخراوی سیاسی، هه‌لبژاردن، نۆێنه‌ران...هتد

باسکردن

دیموکراتیه‌ت ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌لبژێراوه‌ له‌ لایه‌ن خه‌لکێکه‌وه‌ که‌ له‌ جوگرافیایه‌کی دیاریکراودا ده‌ژین. نوێنه‌ره‌ هه‌لبژێراوه‌کان مافی ده‌سه‌ڵادارێتی له‌ خه‌ڵکه‌وه‌ وه‌رده‌گرن بۆ ماوه‌ی جوار ساڵ. هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی نۆی سێپتێمبه‌ر دووهه‌زارو سیازده‌ ،که‌ له‌‌ نه‌رویج به‌رێوه‌ ده‌چێ به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌دوو شست و نۆ ئه‌ندامی هه‌ڵبژێراوه‌ بۆ چوار ساڵی تازه‌. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا یازده‌ حزبی جۆراو جۆر به‌شداری ده‌که‌ن، که‌ به‌سه‌ر دوو بلۆکدا دابه‌ش بوون، بلۆکی راست وه‌ بلۆکی چه‌پ. دیموکراتیه‌ت تاکه‌ زه‌مانی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م جۆره‌ له‌ هه‌لبژاردنه‌.

Demokrati kan kort beskrives som folkestyre. Dvs. at flertallet bestemmer. I et folkestyrt land er det innbyggerne selv som bestemmer hvem som skal styre landet.Dette gjøres ved at personer over 18 år stemmer på de ulike politiske partiene, og det partiet med flest stemmer har får flest mandater og dermed mest gjennomslag for sin politikk. Stortingsvalget i Norge blir avholdt hvert 4. år der 169 representanter blir valgt. Den 11. juni 2013 er det hundre år siden kvinner fikk stemmerett på lik linje med menn.

Continue reading

nafo logo Innholdsansvarlig: Sunil Loona , Tel: 67 23 53 44   - www.morsmal.no