nafo
Bildetema
Lexin-Ordbøker på nett
Flerspråkige Verb
Flerspråklige fortellinger
Matematikk begreper
Veiledning till foreldre
Skolekassa
Tospråklige undervisningsopplegg
NAFOs filmer
Lumbrikus

فەرهەنگی بابەتی وێنەدار چییە؟

bildteman 1فەرهەنگێکی وێنەدارە لە بابەتی جۆراوجۆر پێکهاتووە، کە نووسین و دەنگیشی لەگەڵدایە و بە زمانی نەرویجی و چەند زمانێکی دیکە داندراوە. ئەم فەرهەنگە وێنەدارە بە تایبەت بۆ منداڵ و لاوانی فرەزمان دروستکراوە و دەشێت لە باخچەی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتییەکاندا بەکاربهێنرێت. فەرهەنگی بابەتی وێنەدار بەپێی جۆری بابەتەکان، بەسەر چەند گروپێکی سەرەکییدا دابەشکراون، وەک جلوبەرگ، سروشت و کشتوکاڵ، وەرزش، ئاژەڵی شیردەر و خشۆکەکان. هەر گروپێکی سەرەکیش جارێکی تر بەسەر چەند گروپێکی تردا خاڵڕیزکراون. کلیکی بابەتە سەرەکییەکە دەکەیت بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی بابەتەکە ببینی.

گەر بتەوێ بگەڕێتەوە بۆ بابەتەسەرەکییەکان کلیکی ئیکۆنی ماڵەکە دەکەیت، کە لەلای ڕاستی لاپەڕەکەدایە. لەهەمان کاتدا دەتوانی زمانەکە بگۆڕیت. بۆ ئەوەی زمانەکە بگۆڕی کلیکی زمان دەکەیت.

بۆ ئەوەی فەرهەنگی بابەتی وێنەدار ببینیت، کلیک لەسەر وێنەکەی تەنیشت بکە و زمانی کوردی Kurdisk (sorani) هەڵبژێرە.

فەرهەنگی بابەتی وێنەدار چییە؟

bildteman 1
 
فەرهەنگێکی وێنەدارە لە بابەتی جۆراوجۆر پێکهاتووە، کە نووسین و دەنگیشی لەگەڵدایە و بە زمانی نەرویجی و چەند زمانێکی دیکە داندراوە. ئەم فەرهەنگە وێنەدارە بە تایبەت بۆ منداڵ و لاوانی فرەزمان دروستکراوە و دەشێت لە باخچەی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتییەکاندا بەکاربهێنرێت.

فەرهەنگی بابەتی وێنەدار بەپێی جۆری بابەتەکان، بەسەر چەند گروپێکی سەرەکییدا دابەشکراون، وەک جلوبەرگ، سروشت و کشتوکاڵ، وەرزش، ئاژەڵی شیردەر و خشۆکەکان. هەر گروپێکی سەرەکیش جارێکی تر بەسەر چەند گروپێکی تردا خاڵڕیزکراون. کلیکی بابەتە سەرەکییەکە دەکەیت بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی بابەتەکە ببینی.

گەر بتەوێ بگەڕێتەوە بۆ بابەتەسەرەکییەکان کلیکی ئیکۆنی ماڵەکە دەکەیت، کە لەلای ڕاستی لاپەڕەکەدایە. لەهەمان کاتدا دەتوانی زمانەکە بگۆڕیت. بۆ ئەوەی زمانەکە بگۆڕی کلیکی زمان دەکەیت.

بۆ ئەوەی فەرهەنگی بابەتی وێنەدار ببینیت، کلیک لەسەر وێنەکەی تەنیشت بکە و زمانی کوردی )Kurdisk sorani) هەڵبژێرە. 

• فەرهەنگی بابەتی وێنەدار بە دایک و باوکان لە باخچەی منداڵان و قوتابخانە بناسێنرێت.

• لە قوتابخانە، بە تایبەت لە فێرکردنی زماندا بەکاربهێنرێت.

• لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکاردهێنرێت، بە تایبەت لە زانینی وشە و ناوی شت.

• تەماشای وێنەکان بکە، گوێ لە گۆکردنی وشەکان بگرە و بیانڵێرەوە، بڕوانە شێوەی نووسین، بزانە هەر شتێک بە کوردی و نەرویجی یان زمانانی دیکە چی پێ دەوترێت.

• فەرهەنگی بابەتی وێنەدار بۆ نووسینی تێکستی وانەکان بەکاربهێنە.

• فەرهەنگی وشە و یاری مێشک بە ووێنە و وشەی پێ دروست بکە.

• پێناسەی وێنە و چەمکی هەڵبژاردە ببینەوە و بییان نووسە.

• قوتابیەکان لیستی وشەی تایبەت بەخۆیان بە وێنەوە دروست بکەن.

• بە سوود وەرگرتن لەو بابەتانەی لە فەرهەنگەکەدان، کتێبی سادە دروست بکەن.

• جێگۆڕکێ و بەراورد لە نێوان زمانی کوردی و نەرویجی و زمانانی دیکە بکە لەڕووی چۆنێتی نووسین و دەربڕینی وشەکان.

• لە فەرهەنگی بابەتی وێنەدار وێنە کۆپی بکە.

• پۆستەری فرەزمانیی دروست بکە و لە پۆلدا هەڵیواسە.

• بە هاریکاریی مامۆستای جووتزمانە/مامۆستای زمانی دایک لیستی وشە دروست بکە.

• با لە ناو قوتابخانەدا بابەتەکانی ناو فەرهەنگی بابەتی وێنەدار دیار و لەبەر چاوان بێت.

• پۆستەر دروست بکە، کە تیایدا قوتابییەکان، بۆ نموونە کارتی وشە بخەنە سەر بەشەکانی ئەندامە جۆراوجۆرەکانی لەشی مرۆڤ.

• فەرهەنگی فرەزمانیی وشەی تایبەت بە هەر بابەتێک دروست بکە.

• ئەرک و ڕاهێنان دروست بکە، کە تیایدا قوتابی وشە بخاتە ناو ڕستەوە یان نیوە ڕستە تەواو بکات.

• بە پێی پێویستی قوتابی و پۆلەکان، دەکرێت بە تەنها یان بە گرووپ کار لە فەرهەنگی بابەتی وێنەداردا بکرێت.

• قوتابییەکان خۆیان دەتوانن بڕیار بدەن، کە چەند جار دەخوازن گوێ لە وشەکە بگرنەوە تا ئەو کاتەی فێری دەبن.

nafo logo Innholdsansvarlig: Sunil Loona , Tel: 67 23 53 44   - www.morsmal.no