nafo
Bildetema
Lexin-Ordbøker på nett
Flerspråkige Verb
Flerspråklige fortellinger
Matematikk begreper
Veiledning till foreldre
Skolekassa
Tospråklige undervisningsopplegg
NAFOs filmer
Lumbrikus

وێنەی کۆنفرانس

کۆنفرانسی زمانی دایک لە ستاڤانگەر ٢٤ و ٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦

لە ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ کۆنفرانسی نیشتیمانی زمانی دایک لە هوتێل کوالیتی لە سولا/ستاڤەنگەر(Quality Airport Hotel Stavanger (سازدرا.

بۆ خوێندنەوەی زانیاری زیاتر، کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە

 

کۆنفرانسی زمانی دایک لە ستاڤانگەر-نەرویج ٢٤ و ٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦

Bilde Tema Morsmal konferanse 2016

NAFO (سەنتەری نیشتیمانی فێرکردنی فرەکولتوری) داوەتتان دەکات بۆ کۆنفرانسی نیشتیمانی ساڵانەی زمانی دایک کە لە ڕێکەوتی ٢٤-٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ لە سولا (Quality Airport Hotel Stavanger (Sola)) بەڕێوەدەچێت.

بۆ ئەمسال ٢٥٠ کەس لە مامۆستایانی زمانی دایک و کارمەندانی جووتزمانی دەتوانن لە کۆنفرانسەکەدا بەشدار بن. بەتایبەت ئەوانەی ئەم زمانانەیان هەیە: کوردی-سۆرانی،عەرەبی، پۆڵۆنی، ڕووسی، فارسی، داری، تایلەندی، سۆماڵی، لیتوانی، تیگرینی و ئوردو. بەشداربوون لە کۆنفرانسەکە و خواردن بەخۆڕاییە و ئەوانەش کە لە دەرەوەی سولا دەژین هوتێلیان بۆ گیراوە.

لە نزیکترین کاتدا ناوی خۆتان تۆماربکەن، چوونکە ژمارەی جێگەکان دیاریکراون. سەبارەت بە تۆمارکردنی ناو و ئاشنابوون بە پرۆگرامەکانی کۆنفرانسەکە (ڕۆژی یەکەم بە نەرویجی و ڕۆژی دووهەم بە زمانی دایک) کلیکی ئەم لینکە بکە

   بۆ زانیاری پەیوەندی بکە بە تاریق هێدی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان مامۆستا جەمال عومەر
کۆنفرانسی ئۆسلۆ ٢٠١٥
لە ٢٧ و ٢٨ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ کۆنفرانسی نیشتیمانیی زمانی دایک بە بەشداریی نزیکەی ٢٠٠ کەس لە شاری ئۆسلۆی وڵاتی نەرویج سازدرا. ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە تایبەت بوو بە کۆمەڵێک بابەتی بابەتی جووتزمانی. ڕۆژی دووهەم تەرخان کرابوو بۆ ١٣ زمان. سەبارەت بە زمانی کوردی چوار بابەت پێشکەشکرا. بابەتی یەکەم تایبەت بوو بە فێربوونی زاراوە لە پێش قۆناغی قوتابخانە لە لایەن مامۆستا جەمال عومەر. بابەتی دووهەم بابەتێکی پراکتیکی بوو بە "ڕێنووسی زمانی کوردی -گرفت و چارەسەر"، لە لایەن مامۆستا تارق هێدی. بابەتی سێهەم کۆمەڵێک زانیاری بوو سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی زمان بۆ قۆناغی ئامادەیی، لەلایەن مامۆستا سەلام گەردی. بابەتی چوارەم لە لایەن بەڕێز شەوکەت ئامێدی، بە ناوی "کێشە و چارەسەر". بەڕێزیان خۆبەخشانە لە سویدەوە هاتبوو، کە جێگەی ڕێز و پێزانینی گشت لایەک بوو. سەرجەم بەشداربوان چالاکانە و هێمنانە بەشداریی گفتۆکانیان بوون.    بۆ بینینی زیاتر بڕوانە ئەم دۆکومێنتەی خوارەوە 

Nasjonal konferanse 2015

NAFO (سەنتەری نیشتیمانی فێرکردنی فرەکولتوری) بانگهێشتان دەکات بۆ کۆنفرانسی نیشتیمانی سااڵانەی زمانی دایک لە ڕێکەوتی ٢٦-٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ لە شاری ئۆسلۆ، کە لە پەیمانگای ئۆسلۆ و ئاکەرهوس بەڕێوەدەچێت.

بۆ ئەمسال ١٨٠ کەس دەتوانن بەشدار بن لە کۆنفرانسەکەدا. هەربۆیە هەلی بەشداربوون زیاتر بۆ مامۆستایانی زمانی دایک و کارمەندانی جووتزمانی لە باخچەکانی منداڵاندا ڕەخسێندراوە. بەتایبەت ئەوانەی ئەم زمانانەیان هەیە: کوردی-سۆرانی، عەرەبی، پۆڵۆنی، ڕووسی، فارسی، داری، تایلەندی، سۆماڵی، لیتوانی، تیگرینی و ئوردو.

بەشداربوون لە کۆنفرانسەکە و خواردن بەخۆڕاییە، و ئەوانەش کە لە دەرەوەی ئۆسلۆ دەژین هوتێلیان بۆ گیراوە. بەشداربوان خۆیان تەنها مەسرەفی هاتۆچیان لەسەرەو ئەویش دەکرێت قوتانبخانەکانیان بۆیان سەرف بکەن. لە نزیکترین کاتدا ناوی خۆتان تۆماربکەن. بە پێی ئەزموون دەزانین کە ژمارەیەکی زۆر خوازیارن بەشداری بکەن.

سەبارەت بە تۆمارکردنی ناو و ئاشنابوون بە پرۆگرامەکانی کۆنفرانسەکە (ڕۆژی یەکەم بە نەرویجی و ڕۆژی دووهەم بە زمانی دایک) کلیکی ئەم لینکە بکە

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە تاریق هێدی بە ئێمەیلی: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان جەمال عومەر ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

Sandnes 1

 

لە ڕێکەوتی ٢٠ و ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٤ کۆنفرانسی نیشتیمانیی زمانی دایک بە بەشداریی زیاد لە ٣٠٠ کەس لە شاری ساندنێس (Sandnes)ی وڵاتی نەرویج سازدرا. ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە تایبەت بوو بە کۆمەڵێک بابەتی وابەستە بە جووتزمانیی لە قوتابخانە و باخچەکاندا. ڕۆژی دووهەم تەرخان کرابوو بۆ ١٣ زمانی جیاجیا. هەر زمانە و پرۆگرامی تایبەت بە خۆی هەبوو لەو ڕۆژەدا. سەبارەت بە زمانی کوردی سێ بابەت پێشکەشکرا. بابەتی یەکەم تایبەت بوو بە دیداکتیکی زمان، کە لە لایەن مامۆستا جەمال عومەر سەبارەت بە چۆنێتی وتنەوەی وانەی "فێرکردنی پیتەکان و سازکردنی وشە" بوو. شایەنی باسە مامۆستا بە بە شێوازێکی سیستەماتیکانە و قۆناغ بە قۆناغ لە لایەنە جاجیاکانی بابەتەکە بۆ ئامادەبووان دوا. بابەتی دووهەم بابەتێکی بەراوردکاریی تایبەت بوو بە "زمانی نووسین" کە لە لایەن مامۆستا تارق هێدی پێشکەشکرا، کە تیایدا لە نیشانەکانی زمانی نووسینی کوردی، کێشەکانی و ڕێگە چارەی ڕاستنووسیی دوا. بابەتی سێهەم لە لایەن میوانی کۆنفرانس مامۆستا "فەهمی کاکەیی"یەوە پێشکەشکرا، کە بە شێوەیەکی گەلێک جوان باسی لە قۆناغەکانی ئەزموونی خۆی وەک مامۆستا و دانانی کتێبی تایبەت بە زمانی کوردی کرد. لە سەرەم بابەتەکاندا پرسیار و دیالۆگی چڕ لە نێوان مامۆستایانی بەشداربوو و پێشکەشکەرانی سێ بابەتەکە هاتە ئاراوە.

 

  • 1
  • 2
nafo logo Innholdsansvarlig: Sunil Loona , Tel: 67 23 53 44   - www.morsmal.no