Islam // ئیسلام

Denne teksten om Islam finnes på flere språk. Tanken er at teksten skal være et supplement til andre læremidler og andre aktiviteter i opplæringen. Det er altså ikke meningen at disse ressursene skal stå alene, men at de kan brukes i innledning til arbeid med temaet.

Teksten kan, for eksempel, brukes sammen med tospråklig lærer for å aktivere elevenes kunnskaper om temaet, og å bidra til at eleven lærer fagspråk.

Scroll nedover for å finne flere ressurser.

ئیسلام

لە سێ ئاینە مەزنەکەی دونیا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیدابوون، ئاینی ئیسلام تازەترینیانە. ئاینەکانی یەهوودییەت یان جوولەکایەتی و کریستیان دوو ئاینەکەی ترن کە هەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیدابوون. بە هەمان شێوەی جوولەکە و کریستیانەکان، موسوڵمانەکانیش باوەڕیان بە هەبوونی تەنها یەک خودا هەیە. هەربۆیە پێیان دەوترێت ئاینی یەکتاپەرستی.

نیومانگ و ئەستێرە هێمای ئاینی ئیسلامە: Adobe Stock

ئاینی ئیسلام لە دوای ئاینی کریستیان واتە مەسیحییەت، دووهەم گەورەترین ئاینی جیهانە. نزیکەی یەک ملیار و ٧٠٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا باوەڕیان بە ئیسلام هەیە. ئەوانەی کە باوەڕیان بە ئاینی ئیسلام هەیە پێیان دەوترێت موسوڵمان. کۆمەڵگەی ئیسلامی بە عەرەبی پێی دەگوترێت ئوممە. ئوممە دەکرێت بەسەر دوو کۆمەڵدا دەبەش بکرێن، کە پێیان دەگوترێت موسوڵمانی شیعە و موسوڵمانی سوننە. موحەمەدی پەیامبەر لە دەوروبەری ساڵی ٦١٠ زاینی ئاینی ئیسلامی لە شاری مەککە دامەزراند، ئەو شارەی کە خۆی تێیدا لەدایک بووە. مەککە دەکەوێتە وڵاتی سعودییەوە. موحەممەد لە ساڵی ٦٣٢ی زاینی کۆچی دوایی کردووە.

قورئان و حەدیس (وتەکانی موحەمەدی پەیامبەر)

قورئان پیرۆزترین کتێبە لە ئاینی ئیسلامدا. بەپێی ئاینی ئیسلام، قورئان سەرجەم ئەو سروشانەی (وەحی) تێدایە کە خودا بۆ پەیامبەر موحەمەدی ناردووە. قورئان لە بنەڕەتدا بە زمانی عەرەبی نووسراوە.

Bilde av koranen og andre bøker som er oppslått på et bord.
چەند وێنەیەکی قورئان: Foto: Adobe Stock

قورئان لە ١١٤ سوورەت پێکهاتووە. بەشێک لە سوورەتەکان بە پێی کورتی و درێژییان ڕێکخراون. سوورەتە هەرە درێژەکان لە سەرەتادا دێن و هەرە کورتەکانیش لە کۆتاییدا دێت. تەنها سوورەتی یەکەم ئەل-فاتیحا نەبێت کە کورتە و لە سەرەتادا دێت، هەروەها ئەم سوورەتە لە سەرەتای دەستپێکردنی نوێژکردندا دەخوێندرێت. موسوڵمانەکان پێش ئەوەی قورئان بخوێننەوە، ماچی دەکەن.

لە سەدەکانی دوای مردنی موحەممەد، هەموو کردەوە و قسە گێڕدراوەکانی کە پێیان دەگوترێت حەدیس لە کتێبدا دەنووسرانەوە. هەردوو قورئان و حەدیس پێکەوە باس لەوە دەکەن کە چ جۆرە ژیانکردنێک بۆ خەڵکانی موسوڵمان ڕاست و دروستە.

پێنج پایەکانی ئیسلام

ئیسلام ئاینی یاسایە. ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە یاسا و ڕێساکان بڕیاردەدەن کە چی ڕاستە و چی هەڵەیە و هەروەها موسوڵمانان دەبێت چی بکەن. وە ئەمەش لە پێنج پایەکانی ئیسلامدا جێگیرکراوە.

بیروباوەڕ (عەقیدە)

بیروباوەڕ (عەقیدە) یان شەهادە یەکەم پایەی ئیسلامە. بە عەرەبی بەم شێوەیە دەخوێنرێتەوە: “ئەشهەدو ئەن لا ئیلاهە ئیلەڵڵا وە ئەشهەدو ئەننە موحەممەدەن ڕەسولەڵا.” بە زمانی کوردی بە واتای “جگە لە خودا هیچ خودایەکی تر بوونی نییە، و موحەمەد پەیامبەری خودایە”.

Illustrasjon av trosbekjennelsen i Islam. Skrevet med arabisk kalligrafi
بیروباوەڕ (عەقیدە) بە نووسینی ئەلفبێی عەرەبی. وێنە: : Adobe Stock

نوێژکردن

دووهەم پایە لە ئیسلامدا نوێژکردنە. دەبێت لە ڕۆژێکدا موسوڵمانان پێنج جار نوێژ بۆ خودا بکەن. موسوڵمانان لەسەر بەرماڵێک نوێژ دەکەن و بە شێوەیەک ڕایدەخەن کە جەستەیان بەرەو ڕووی مەککە بێت.

Bilde av to jenter som sitter på kne med hendende foldet. De sitter på en bønneteppe.
دوو کچ کە نوێژ دەکەن. وێنە: Adobestock

گرنگە پێش نوێژکردن گیانت پاکوخاوێن بێت. نوێژ کردن بە زمانی عەرەبییە و دەقەکانی قورئان لە خۆ دەگرێت. لە کاتی نوێژکردندا جەستە بە ئاراستەیەکی جێگیر دەجووڵێت: کەسی نوێژکەر بە پێوە دەوەستێت، خۆ دەچەمێنێتەوە، دەچێتە سەر ئەژنۆ، پاشان ناوچەوان وە دەستەکانی دەخاتە سەر زەوی و دادەنیشێت. نوێژی هەینی یان جەماعەت، نوێژێکی گشتی و بە کۆمەڵە کە نیوەڕۆی ڕۆژانی هەینی ئەنجام دەدرێت. نوێژی هەینی یەکێکە لەو پێنج نوێژانەی لە ڕۆژێکدا دەکرێن، بەڵام لەگەڵ نوێژکردنی بە کۆمەڵدا. موسوڵمانان گوێ لە وتاری نوێژی هەینیش دەگرن. ئەو کەسەی پێشنوێژی دەکات و وتارەکە دەخوێنێتەوە پێی دەگوترێت ئیمام.

زەکات

سێهەم پایەی ئیسلام زەکاتە کە بەخشینێکی ماددییانەیە بۆ کۆمەڵگە. زەکات جۆرێکە لە باجدان و بە پێی ڕێژەی ئەو پارە و زێڕ و سەروەت و سامانەی کە هەر کەسێک هەیەتی دەدرێت. پارەکان دەدرێت بەو کەسانەی هەژارن و پێویستیان پێیەتی.

ڕۆژووگرتن

ڕۆژووگرتن چوارهەم پایەی ئیسلامە. ڕۆژووگرتن لە مانگی ڕەمەزاندایە، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە مرۆڤ نابێت لە کاتی ڕۆژهەڵهاتنەوە هەتا کاتی ڕۆژئاوابوون بخوات یان بخواتەوە. منداڵ لەسەری نییە بەڕۆژوبێت. لە دوای خۆرئاوابوون ئەندامانی خێزان بۆ ژەمی نانی ئێوارە کە پێی دەگوترێت “ئیفتار یان ڕۆژوشکاندن” کۆدەبنەوە. لە مانگی ڕەمەزاندا گرنگە مرۆڤ سوپاسگوزاریی خۆی دەربڕێت بۆ ئەو شتانەی کە هەیەتی و هاوسۆزی بۆ ئەو کەسانە دەربڕێت کە خاوەنی شتێکی ئەوتۆ نین.

حەجکردن

پێنجەم پایەی ئیسلام حەج کردنە بۆ مەککە، کە ئامانج لێی سەردانی ماڵی خودایە لە مەککە. چەندین ڕێوڕەسمی وابەستە بە حەج کردنەوە هەن. دەبێت هەموو ڕێوڕەسمەکان وەک خۆیان بە دروستی ئەنجام بدرێن بۆ ئەوەی حەجکردنەکە بە حەجێکی ڕەوا و دروست هەژمار بکرێت. بۆ نموونە یەکێک لە ڕێوڕەسمەکان ئەوەیە کە دەبێت حەوت جار بەدەوری کەعبەدا بسووڕێیتەوە. کەعبە پیرۆزە چوونکە بەردەگەورەکەی تێدایە. بەگوێرەی ئیسلام بەردە گەورەکە لە بناغەدا ئاسمانییە و لەلایەن فریشتە جوبرائیلەوە هێنراوەتە سەر زەوی.

موسوڵمانان دەبێت لە ژیانیاندا، ئەگەر بۆیان گونجا لانی کەم یەک جار حەج بکەن. ساڵانە نزیکەی سێ تا چوار ملیۆن موسوڵمان سەردانی مەککە دەکەن.

کەعبە کەوتۆتە ناو مزگەوتی گەورەی مەککەوە. وێنە: Pixabay, Konevi