Samenes nasjonaldag // سامەکان

ژمارەی سامەکان لە دونیادا لە نێوان ٦٠٠٠٠ تا ٧٠٠٠٠ کەسێک دەبێت. لەو ژمارەیە نزیکەی ١٧٠٠٠ لە سوید،  نزیکەی ٧٥٠٠ لە فینلاند و نزیکەی ٢٠٠٠ لە ڕووسیا دەژین. نزیکەی ٤٠٠٠٠ سام لە وڵاتی نەرویج دەژین. زۆرێک لەوانە لە باکووری سالتفییەل (Saltfjell) یان لە شارە گەورەکانی بۆ نموونە وەک ئۆسلۆ دەژین.

Kart som viser at sameland strekker seg i Norge, Sverige, Finland og rRussland

سامەکان گەلێکی ڕەسەنن

سامەکان گەلێکی ڕەسەنن کە لە وڵاتانی نەرویج، سوید، فینلاند و ڕووسیان دەژین. گەلی ڕەسەن مەبەست لەو خەڵکانەیە کە بە ڕەچەڵەک لە کۆنەوە لە ناوچەیەکدا جێگیربوون. ئەمەش بەو مانایە دێت کە پێش دروستبوونی سنووری نێوان وڵاتان لەو ناوچەیەدا نیشتەجێبوون.

زۆرجار خەڵکی ڕەسەن خاوەن کولتوری خۆیانن کە جیاوازە لە کولتوری خەڵکانی تری ئەو وڵاتەی تێایدا دەژین. لە جیهاندا زۆر گەلی ڕەسەن هەن. وەک کوردەکانی ئێران، عیراق، سوریا و تورکیان، گەلێکی ڕەسەنن

پێشبڕکێێ ئاسکی ڕەنە/گەوزەن

پێشبڕکێێ ئاسکی ڕەنە/گەوزەن لای ئەو سامانەی کە ئاسکی ڕەنەیان هەیە وەرزشێکی بەناوبانگە. وەرزشەوانەکە لە هەندێک لە پێشبڕکێکاندا سکای سەر بەفر لە پێی دەبەستێت و بە پەت و گوریس بە ئاسکی ڕەنەکەوە دەبەسترێتەوە. لە هەندێک پێشبڕکێی تردا وەرزشەوانەکە لەسەر خلیسکەیەک دادەنیشێت کە بە ئاسکێکی ڕەنەوە بەستراوەتەوە.

خێراترین ئاسکی ڕەنە لە سەعاتێکدا ٦٠ کیلۆمەتر دەبڕێت.

پێشبڕکێی یەکەمیی لەسەر ئاستی نەرویج و لەسەر ئاستی وڵاتانی باکووریش ئەنجام دەدرێت.

En person kledd i vinterklær løper på snødekt vidde mens de holder i to reinsdyr som trekker avgårde i sele. Landskapet er åpent og vinterpreget, med skog i horisonten under en klar blå himmel.
Reinkappkjøring

ڕۆژی نیشتیمانیی سامەکان

٦ی فێبریوەر ڕۆژی نیشتیمانیی سامەکانە، کە ڕۆژی نیشتیمانیی سەرجەم سامەکانی نەرویج، سوید، فینلاند و ڕووسیایە. هۆکاری دیاریکردنی ئەم ڕۆژە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کە یەکەمین کۆبوونەوەی نیشتیمانیی سامەکان لە ٦ی فێبریوەری ١٩١٧ لە تروندهایم بەڕێوەچوو. لەو ڕۆژەدا بۆ یەکەمین جار سامەکانی نەرویج و سوید بۆ کاری هاوبەش سەبارەت بەو بابەتانەی تایبەتن بە سامەکانەوە کۆبوونەوە.

ڕۆژی نیشتیمانیی سامەکان لە نەرویج ڕۆژێکی ئاڵای فەرمییە، و بە ئاڵای نەرویجی و ئاڵای سامییەوە پیرۆز دەکرێت. لە گەلێک شوێنی نەرویج ئاهەنگ دەگێڕدرێت. لە ترومسۆ بە درێژایی یەک هەفتە ئاهەنگ دەگێردرێت، کە تیایدا گەلێک چالاکی جۆراوجۆری وەک سازدانی کۆنسێرت و پێشبڕکێی ئاسکی ڕەنە (گەوزەنی باکووری) ئەنجام دەدرێت. سروودی نیشتیمانیی سامەکان ناوی (Sámi soga lávlla)ـەکە بە مانای گۆرانیی گەلی سام دێت.

لە ڕۆژی نیشتیمانیدا دەڵێین: ” Lihku beivviin!” کە بە مانای “ئەم ڕۆژە پیرۆز بێت!” دێت.

ئاڵای سامەکان

Fotografi av det samiske flagget i fargene rødt, blått, gult og grønt
Det samiske flagget er felles for alle samer i Norge, Sverige, Finland og Russland.

مۆتیڤ و پێکهاتەکانی ئاڵاکە لە شیعری میللی سامییەوە وەرگیراون، هاوکات سامەکانی وەک کوڕ و کچی خۆر پیشان داوە. بازنەی ناو ئاڵاکەش سیمبولێکە بۆ مانگ و خۆر.
پەرلەمانی سامی بڕیار لەسەر بەکارهێنانی ئاڵای سامی دەدات. لە ٦ی فێبریوەردا دەڵێین: ” Lihku beivviin!” کە بە مانای “ئەم ڕۆژە پیرۆز بێت!” دێت.

Undersiden av et skateboard er dekorert med det samiske flagget

زمانی سامی

زمانی سامی یەک زمان نییە، بەڵکوو گروپێک زمانە کە لە یانزە زمانی جیاواز پێکهاتووە. زمانی سامی لەگەڵ خێزانە زمانەکانی فینلاندی، ئێستیکی و هەنگاری خزمایەتی هەیە.

“سامی باکووری” گەورەترین گرووپی زمانی سامییە. سامەکانی وڵاتانی نەرویج و سوید و فینلاند سامی باکووری بەکاردەهێنن. “سامی باشووری”لە سەردەمی ئێستادا تەواو لاواز بووە چوونکە چیدی زۆریك لە خێزانەکان لە    قسەکردنی ڕۆژانەیاندا بەکاری ناهێنن. دۆخی زمانی “سامی لوولە” کەمێک باشترە چوونکە ڕێژەیەکی زۆر لە منداڵەکان لە ماڵەوە و لە قوتابخانە فێری دەبن.      

Bures (کە بە بوورەس گۆ دەکرێت) بە زمانی سامیی باکووری بە مانای سڵاو/چۆنی دێت.

Lavvo og pulk وشە سامین کە لە زمانی نەرویجیدا بەکاریان دەهێنین.

Et tradisjonelt samisk telt av trestokker og lerret står på en åpen, gruslagt slette ved et stille fjellvann. Ved siden av ligger et uferdig eller tomt treteltstativ. Landskapet rundt består av avrundede, steinete fjell som speiler seg i vannet i det varme lyset fra kveldssolen.
Lavvo