Id al-adha // جەژنی قوربان

جەژنی قوربان، جەژنێکی موسڵمانانە لە سەرتاسەری جیهاندا. ئەم جەژنە بە جەژنە مەزنەکە یاخود جەژنی قوربانیکردنیش ناودەبرێت. گێڕانی جەژنی قوربان بۆنەیەکە بۆ کۆتاییهاتنی زیارەتی حەجکرن بۆ شاری مەککە. کات و بەروارەکەی لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی تر دەگۆڕێت. شاری مەککە شارێکە لە سعودیە و پیرۆزترین شوێنە لە ئیسلامدا.

حەج، یان زیارەتکردن بۆ مەککە، یەکێکە لەو پێنج بنەمایانەی کە ئیسلامیان لەسەر بنیات نراوە. ئەو موسڵمانانەی هەلیان بۆ دەڕەخسێت، دەبێت لە ماوەی تەمەنیاندا یەکجار حەج بکەن. ساڵانە لە نێوان سێ بۆ چوار ملیۆن موسڵمان گەشت دەکەن بۆ شاری مەککە.

یەکێک لەو چالاکییانەی کە موسڵمانان لەکاتی حەجدا ئەنجامی دەدەن ئەوەیە کە حەوت جار بە دەوری کەعبەدا بسوڕێنەوە. کەعبە بەردێکی پیرۆزە، چوونکە بەپێی ئیسلام بەردەکە لەلایەن فریشتە جەبریلەوە هێنراوەتە سەر زەوی.

زۆربەی جار موسڵمانان لە جەژنی قورباندا ژەمە خواردنی گۆشتی بزن یان مەڕ یان مانگا دەخۆن. ئەمەش بۆ یادکردنەوەی حەزرەتی ئیبراهیمی پێغەمبەرە، کە ئامادەبوو کوڕەکەی خۆی بکاتە قوربانی بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی خۆی بۆ خودا نیشان بدات.

لە جەژنی قورباندا موسڵمانان بە جلوبەرگی جوانەوە خۆیان دەڕازێننەوە. لەگەڵ خێزان و هاوڕێیانیاندا خواردنی باش دەخۆن. زۆربەی خەڵکی نوێژ دەکەن و کارتی جەژن یاخود دیاری و جەژنانە دەدەن بە یەکتر. لە جەژنی قورباندا “جەژنە پیرۆزە” لە یەکتری دەکەن کە بە واتای ئومێدخواستنی جەژنێکی باش بۆ یەکتری دێت.

Finn ut mer om Islam زانیاریی زیاتر لەبارەی ئیسلامەوە ببینەوە