Fornybare energikilder // سەرچاوەکانی وزەی نوێبووەوە

Denne teksten om fornybare energikilder finnes på flere språk. Tanken er at teksten skal være et supplement til andre læremidler og andre aktiviteter i opplæringen. Det er altså ikke meningen at disse ressursene skal stå alene, men at de kan brukes i innledning til arbeid med temaet.

Teksten kan, for eksempel, brukes sammen med tospråklig lærer for å aktivere elevenes kunnskaper om temaet, og å bidra til at eleven lærer fagspråk.

Scroll nedover for å finne flere ressurser.

لە ژیانی ڕۆژانەماندا کارەبایەکی زۆر بەکاردەهێنین. ئەم کارەبایە لە سەرچاوەی جۆراوجۆری وزەوە وەردەگرین. دوو جۆر سەرچاوەی وزە هەیە: سەرچاوەکانی وزەی نوێبووەوە و سەرچاوەکانیی وزەی نوێنەبووەوە. لەم تێکستەدا دەڕوانینە سەرچاوەکانی وزەی نوێبووەوە.

Bilde av lyspærer som lyser.
Bilde: Adobe Stock
Bilde av en ledning. I bakgrunnen er det en bil.
Bilde: Adobe Stock

ئەوەی کە سەرچاوەیەکی وزە نوێ دەبێتەوە بەو مانایە دێت کە تەواو  نابێت و دەتوانین بەردەوام بەکاری بهێنینەوە. وزەی نوێ بەردەوام لە ڕێگەی پرۆسەکانی ناو سروشتەوە دروست دەبێت کە بۆ خۆی بەڕێوەدەچێت. نموونە بۆ ئەم جۆرە سەرچاوەی وزەیە بریتین لە وزەی ئاو، وزەی با و وزەی خۆرە. گشت ئەم سێ سەرچاوانەی وزە لە خۆرەوە وزەی خۆیان وەردەگرن. خۆر بە شێوەی کەمێک جیاواز وزە بە وسێ سەرچاوەیەی وزە دەبەخشێت.

Bilde av noe lyst på en himmel.
Bilde: Adobe Stock

هێزی ئاو

وزەی ئاو ئەو وزەیە کە لە ئاوی ڕۆیشتووەوە وەردەگیرێت. لە نەرویج ڕێژەیەکی زۆری ئاوی ڕۆیشوومان لە ئاوی تاڤگە و ڕووبارەکانەوە دەست دەکەوێت، و دەتوانین بۆ بەرهەمهێنانی وزە سوودی لێ وەربگرین. ئەوە خۆرە وا دەکات کە ئاوی سەر زەوی لە جووڵەدا بێت. خۆر بە جۆرێک ئاو گەرم دەکات کە ببێتە هەڵم. پاشان ئاوەکە بە شێوەی هەور لە ئاسمان کۆدەبێتەوە، کە لە کۆتاییدا بە شێوەی باران دەبارێتەوە سەر زەوی. ئاوەکە لەسەر زەوی دەڕژێتە ناو  ڕووبارەکان و پاش ئەوەش دەڕژێتە ناو دەریاوە.

Foto: Adobe Stock

هێزی با

هەروەها خۆر هەواش گەرم دەکات کە دەبێتە هۆی ئەوەی بجووڵێت، کە ئێمە بە با ناوزەدی دەکەین. کاتێک هەوا دەجووڵێت، دەتوانین وزەی لێ بەرهەم بهێنین. بە دانانی ئاشی هەوایی (تۆربینی با) دەتوانین سوود لەم وزەیە وەربگرین. ئاشە هەواییەکان داهێنانێکی نوێ نییە، بەڵکوو ماوەیەکی زۆرە بەکاردێت، لەوانە بۆ وردکردنی گەنم و دانەوێڵە و دروستکردنی ئارد.

Bilde av flere vindmøller. I bakgrunnen ser man skog og fjell.
Bilde: Adobe Stock

وزەی خۆر

وزەی خۆر دەتوانرێت هەم بۆ گەرمکردنی ئاو و هەم بۆ گەرمکردنەوەی ناو ماڵەکانمان بەکاربهێنرێت. هەروەها دەتوانرێت وزەی خۆر بۆ دروستکردنی کارەباش بەکاربهێنرێت، ئەمەش لە ڕێگەی ئەوەی پێی دەوترێت پانێڵەکانی وزەی خۆری یان تەختەخانەی هەڵمژی خۆری (Solceller).

Bilde av solcellepanel som står på skrå på et gress.
Bilde: Adobe Stock
Bilde av solcellepanel på et hustak.
Bilde: Adobe Stock
Oppgaver til filmen på kurdisk sorani