لە سەرمای زستاندا جلوبەرگی دروست بکەرە بەری منداڵەکەت

وا باشە منداڵ کە سێ پارچە جل لەبەربکەن تاوەکو لەشیان گەرم و وشک بێت. هەر یەکێک لەو پارچە جلانە لە بەشی ژێرەوە بۆ بەشی دەرەوە ڕۆڵێکی خۆی هەیە، ئەو پارچە جلانە پێکەوە لەش وشک ڕادەگرن و لە باو و بەفر دووری دەخەنەوە و دەیپارێزن.

Illustrasjon av ei jente med ullundertøy

بەشی ژێرەوە

پارچە جلەکەی ژێرەوە بەپلەی یەکەم کاری ئەوەیە کە لەش بە وشکی ڕابگرێت٠

جلی خوری و پۆلیستەری لەبەربکە کە تەنک بێت و ڕاستەوخۆ بە پێستی لەشەوە بنووسێت. خوری، شێ لە پێستی لەش لادەبات و هەرچەندە لەشیشت تەڕ بێت، بەڵام شێ دووردەخاتەوە٠ پۆلیستەر لە خوری زیاتر شێ لادەبات، بەڵام ئەگەر لەش تەڕ بێت ناتوانێت شێیەکە لە لەش دوور بخاتەوە٠بۆ جلوبەرگی ژێرەوە خۆت دوور بگرە لە بەکارهێنانی بەرهەمی دروستکراو لە لۆکە، چوونکە تەڕ دەبێت و توانای گەرمی هێشتنەوەی نییە٠

Illustrasjon av ei jente med ullegenser og bukse

بەشی ناوەڕاست

پارچە جلەکەی ناوەڕاست دەبێت بە پلەی یەکەم لە سەرما بە دوورت بگرێت.

ئەوە بۆشایی نێوان بەشی ناوەوە و بەشی دەرەوەیە کە گەرمی ڕادەگرێت٠هەربۆیە دەبێت جلوبەرگی ناوەڕاست تۆزێک شلتر بێت لە لەشت، بەڵام گەورە و دەڵب نەبێت٠وا باشە خوری یان فلیس بەکاربهێنرێت٠ ئەستووریەکەشی بە پێی پلەی گەرماکە بێت.

گۆرەوی خوری بەکار بهێنە بۆ ئەوەی قاچەکانت بە وشکی و گەرمی بمێنێتەوە٠

illustrasjoon som viser jente i en gul vinter dress med blå lue og blåe votter. Hun har også på brune vintersko

بەشی دەرەوە

بەشی دەرەوە دەبێت لە با و بەفر و باران بتپارێزێت٠

تۆ دەتوانیت بەدلەی یەک پارچە یاخود چاکەت و پانتۆڵ یەکێکیان هەڵبژێریت. دەبێت بەدلەکە یان پانتۆڵەکەی دەرەوە لاستیکێک بەژێرەکەیەوە بێت بۆ ئەوەی لە ژێڕ پێڵاوەکە ببەسترێت و نەهێڵێت بۆ سەرەوە بخزێت و بۆ ئەوەش کە نەهێڵێت بەفر و ئاو بچێتە ناوەوە٠

کڵاوێکی گەرم گرنگە بکرێتە سەر بۆ ئەوەی سەراپا لەشت بە گەرمی بهێڵێتەوە، لەبەر ئەوەی زۆربەی گەرمی لەدەستدان لەڕێی سەرەوە ڕوودەدات. ئاگاداربە کڵاوەکە باش لە دەوری گوێیەکان جێگیر بووبێت و ناوچەوان و ڕومەت و پشتە ملی داپۆشی بێت. هەروەها دەتوانیت ملپێچ یان ملپۆشێک بۆ پاراستنی مل و گەردنت بەکاربهێنیت.

دەستکێشی گەرم و ئاونەکێش بەکاربهێنە وە هەوڵ بدە بەباشی داخرابێت بۆ ئەوەی ئاو و بەفر نەچێتە ناوەوە٠

منداڵ دەبێت بتوانێت پەنجەکانی قاچی بجوڵێنێت بۆ ئەوەی قاچەکانی بە گەرمی بمێنێتەوە. هەروەها گرنگیشە پێڵاوەکەی تەنگ و تەسک نەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت گۆرەوی خوریی ئەستوور لەپێ بکات.

لە یادت بێت:

  • ئەگە ڕەشەبا بوو مرۆڤ زیاتر هەست بە سەرما دەکات٠
  • منداڵی بچووک زووتر لە گەورەکان سەرمایان دەبێت٠
  • هەتا لە زەوی نزیکتر بیتەوە پلەی گەرما نزمتر دەبێتەوە٠
  • چاوت لە سەر منداڵەکەت بێت و دەست لە پشتەملی بدە بۆ ئەوەی بزانیت کە پلە گەرمی لەشی گونجاوە.

Denne siden er også utskriftsvennlig. Trykk på “skriv ut” knappen øverst i innlegget.

Les mer om klær og påkledning i vinterkulda på flere språk her

Les mer om klær og påkledning på flere språk ved å scanne QR-koden

morsmal.no

Vil du ha en brosjyre om vinterklær på mange språk?