Økosystem // ئیکۆسیستم (سیستمی ژینگەیی)

Denne teksten om økosystem finnes på flere språk. Tanken er at teksten skal være et supplement til andre læremidler og andre aktiviteter i opplæringen. Det er altså ikke meningen at disse ressursene skal stå alene, men at de kan brukes i innledning til arbeid med temaet.

Teksten kan, for eksempel, brukes sammen med tospråklig lærer for å aktivere elevenes kunnskaper om temaet, og å bidra til at eleven lærer fagspråk.

Scroll nedover for å finne flere ressurser


ئیکۆسیستم (سیستمی ژینگەیی) بریتییە لە کارلێکی نێوان زیندەوەرە زیندووەکان و ئەو ژینگەیەی کە تێیدا دەژین. چەندین ئیکۆسیستمی جیاواز لەسەر زەوی هەن. قەبارەی ئیکۆسیستمەکان لەیەکتر جیاوازن. هەندێک لە ئیکۆسیستمەکان بچووکن، بۆ نموونە وەک گۆمی ئاو. ئیکۆسیستمەکانی تر گەورەن، نموونە وەکو زۆنگاو (تاڵاو)، بیابان، دەریاچە، ئۆقیانوس و دارستان.

نازیندە هۆکاری ژینگە

هەر شتێک کە لە ئیکۆسیتەمێکدا نازیندە بێت، پێی دەگوترێت نازیندە هۆکاری ژینگە یان پێکهاتەی نازیندە. نموونە بۆ نازیندە هۆکاری ژینگە بریتین لە کەش و هەوا و ئاووهەوا، خاک، تیشکی خۆر، خوێیاوک (سوێری) و ماددە کیمیاییەکانی دیکە لە ژینگەدا.

زیندە هۆکاری ژینگە

ئەوەی لە سروشتدا زیندوو بێت پێی دەوترێت زیندە هۆکاری ژینگە یان پێکهاتەی زیندەیی. ئاژەڵ، ڕووەک، مێروو (خشۆکەکان) و وردە زیندەوەرەکان نموونەن بۆ زیندە هۆکاری ژینگە. ئەمانە لە ئیکۆسیستمدا وابەستەن بە هەردوو پێکهاتە زیندەیی و نازیندەییەکان.

زیندەوەران وابەستەن بە یەکەوە و پشت بە یەکتر دەبەستن

لە ئیکۆسیستم (سیستمی ژینگەیی)دا بوونەوەرە زیندووەکان بۆ ئەوەی بتوانن بژین و زاوزێ بکەنەوە پشت بە یەکتری و هۆکاری نازیندەی ژینگە دەبەستن. ڕووەکەکان پشت بە قارچک و بەکتریا دەبەستن بۆ تێکشکاندنی ماددە ئۆرگانییە مردووەکان بەجۆرێک کە دووبارە جارێکی تر ببێتەوە بە خاک. ڕووەکەکان بۆ گەورەبوون و گەشەکردنیان پێویستیان بە ماددە خۆراکییەکانی خاکە. هەندێک لە ئاژەڵەکان بۆ ئەوەی بژین دەبێت ڕووەک بخۆن. هەندێک لە ئاژەڵەکان بۆ وەرگرتنی خۆراک پشت دەبەستن بە خواردنی ئاژەڵەکانی تر. قارچک و بەکتریا پێویستیان بەوەیە کە خۆراک لە ڕووەک و ئاژەڵە مردووەکانەوە وەربگرن.

بەرهەمهێنەرەکان

هەندێک لە زیندەوەران دەتوانن لە ماددە نائۆرگانیکەکانەوە ماددەی ئۆرگانیک بەرهەم بهێنن. ئەمانە پێیان دەوترێت بەرهەمهێنەر. بەم شێوەیە بەرهەمهێنەران ماددە خۆراکییەکان دروست دەکەن و ئەم کارە لە ڕێگەی ڕۆشنەپێکهاتن (فۆتۆسێنتێزە)وە دەکەن. ڕووەک و قەوزە سەوزەکان لە ئیکۆسیستم (سیستمێکی ژینگەیی)ێکدا بەرهەمهێنەرن. بەرهەمهێنەران خۆیان دەتوانن هەموو ئەو خۆراکانەی کە پێویستیانە دروست بکەن.

Kløvereng
ڕووەکە سەوزەکان بەرهەم هێنەرن

بەکاربەرەکان

ئاژەڵ ناتوانێت خۆراکی خۆی دروست بکات. پشت بە خواردنی ڕووەک یان ئاژەڵی تر دەبەستن. وشەیەکی تر بۆ خواردن بریتییە لە بەکاربردن. هەر بۆیە ئێمە پێیان دەڵێین بەکاربەران. بەکاربردن هەمان مانای بەکارهێنانە. لەبەرئەوەیە ئەم ئاژەڵانە پێشیان دگوترێت بەکاربەران.

En snegle spiser et blad
هێلکە شەیتانۆکە بەکاربەرە

مشەخۆرەکان (شیکەرەوە)

مشەخۆرەکان (شیکەرەوە) ئەو زیندەوەرانەن کە لەسەر خواردنی ئاژەڵ و ڕووەکی مردوو دەژین. بەکتریا و قارچک نموونەی مشەخۆرەکانن. مشەخۆرەکان لە ئیکۆسیستمێکدا گرنگن، چوونکە ئاژەڵ و ڕووەکی مردوو شیدەکەنەوە. لە ڕێگەی ئەم پرۆسەیەوە ماددە خۆراکییەکان لە جەستەی زیندەوەرە مردووەکانەوە دەردەچن. بەم شێوەیە خاکی دەوڵەمەند بە ماددە خۆراکییەکان بۆ ڕووەکە نوێیەکان دابین دەکات.

Bilde av en sopp i skogen
قارچک لە مشەخۆرەکانە

فیلم دەربارەی ئیکۆسیستم (سیستمی ژینگەیی) Film om økosystem
فیلم دەربارەی ژینگە زانی بۆ پۆلی دەی بنەڕەتی

Alle bilder er hentet fra AdobeStock