Demokrati og diktatur // دیموکراتی و دیکتاتۆری

دیموکراتی – پێکەوە بڕیاردان

دیموکراتی، کە پێشی دەگوترێت دەسەڵاتی گەل، پێناسەی سیستمێکی بەڕێوەبەرییە کە تیایدا خەڵک بواری ئەوەی بۆ دەڕەخسێنرێت لە بڕیارە گرنگەکاندا بەشداری بکەن ئەویش لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە .دیموکراتی جیاوازە لە سیستمی بەڕێوەبردنی تری وەک دیکتاتۆری، کە لەو سیستمەدا تاکە کەسێک دەسەڵات بەڕێوە دەبات و بڕیار دەدات. سیستمی بەڕێوەبردنی نەرویج بە دیموکراتی ناودەبرێت. ئەمەش بەو مانیە دێت کە هەموو ئەوانەی لە نەرویجدا دەژین بواریان هەبێت بەشداری بکەن لە وەی کۆمەڵگە چۆن بێت. منداڵان و گەنجانیش لەو بابەتانەدا کە پەیوەستە بە ژیانیانەوە دەتوانن ڕای خۆیان بڵێن .

دیموکراتی وشەیەکی یۆنانییە و لە دوو وشەی لێکدراو پێکهاتووە، “دێموس” کە بە مانای گەل دێت لەگەڵ وشەی “کراتەین” کە بە مانای بەڕێوەبردن دێت. بیرۆکەی دەسەڵات و خۆبەڕێوەبردنی گەل پێش ٢٥٠٠ ساڵ لەمەوپێش لە لەلایەن یۆنانییەکانەوە لە ئەسینا هاتۆتە ئاراوە. لە نەرویج پارتی سیاسی جۆراوجۆرمان هەن کە بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەبارەی ئەوەی کۆمەڵگە چۆن بێت. لە کاتی هەڵبژاردنی پەرلەماندا، گشت هاوڵاتیانی نەرویجیی سەروو ١٨ ساڵی دەتوانن دەنگ بەو پارتە بدەن کە زیاتر لەگەڵیاندا هاوڕان. 

Illustrasjon: Adobe Stock Mst3r

ئازادی ڕادەربڕین  

لە دیموکراتیدا ئازادی ڕادەربڕین هەیە واتە هەموو کەس بۆی هەیە بۆچوونی خۆی بە وتن یان بە نووسین دەربڕێت بەبێ ئەوەی بەهۆی ئەوەوە سزا بدرێت. هەر لە منداڵییەوە فێردەکرێین کە بیروبۆچوون و هەستی خۆمان بە ئازادانە دەربڕن. هاوکات فێر دەکرێین کە ڕێزی ئەوانەی بەرامبەریشمان بگرین کە بۆچوونێکی جیاوازیان لەوەی ئێمە هەیە. لەگەڵ گەورەبوونیشدا بۆچوونەکانت زیاتر و زیاتر لەبەراچاو دەگیرێن.

دیموکراتی – میدیای ئازاد

ە سیستمی دیموکراتیدا، ماسمیدیا هەوڵدەدات کە بیروبۆچوونی جیاواز بەکاربهێنێت. پارتە سیاسییەکانی نەرویج میدیای جیاواز بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن بە خەڵک، بەتایبەتی پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان. کاتێک نوێنەری پارتەکان باس لەوە دەکەن کە دەیانەوێت. کۆمەڵگە و سیستمی ژیانیان چۆن بەڕێوەبەرن، دەتوانین لە ڕێگەی تەلەفزیۆن، ڕۆژنامە، ڕادیۆ و ئینتەرنێتەوە بەدوای بەرنامە و بۆچوونەکانیان بچین .

illustrasjon som viser trgning av en person som blir intervjuet
Illustrasjon: Adobe Stock MicroOne

دیکتاتۆری – خەڵکانێکی کەمینە بڕیار دەدەن 

ە هەندێک وڵات جۆری دەسەڵات بە شێوەیەکە، کە پێی دەگوترێت دیکتاتۆری. لە سیستمی دیکتاتۆریدا تەنها کەسێک یان چەند کەسێکی کەم دەتوانن بڕیار بدەن کە وڵات چۆن بەڕێوە ببرێت. لەم سیستمەدا ڕێگە پێدراو نییە کە هاوڕا نەبیت لەگەڵ ئەوانەی وڵات بەڕێوە دەبەن. ئەگەر خەڵکانێک بیانەوێت شتێک بڵێن یان بنووسن کە دەەسەڵات  حەزی پێ نەکات، بۆی هەیە ئەو کەسانە ڕاوەدوو بنرێن یان بەند بکرێن.  هەندێک کەسیش بەهۆی بیر و بوچوونەکانیانەوە دەکوژرێن .

دیارە کە هەر سیستمێکی دیکتاتۆری بەپێی ئەوەی کێ )یان چەند کەس( وڵات بەڕێوە دەبەن یان بەپێی ئەوەی تا چ ڕادەیەک ڕێگیری لە ئازادی دەگیرێت پۆلێن دەکرێن:  

  • ئایا کۆی هێز و دەسەڵات لای یەک دیکتاۆر کۆبۆتەوە، ئەوا بە دیکتاتۆریەتی تاکە کەسی یان خاوەن دەسەڵاتی ڕەها ناودەبرێت، بۆ نموونە ئەدۆلف هیتلەر لە ئەڵمانیا، جۆزێڤ ستالین لە یەکێتیی سۆڤیەتی جاران، فرانسیسکۆ  فرانکۆ لە سپانیا.
  • ئایا هێز و دەسەڵات لە دەستی چەند کەسێکدا کۆبۆتەوە، ئەوا بە دیکتاتۆریەتی پێکەوەیی یان دەسەڵاتی ڕەهای کەمینە )ئولارکی( ناو دەبرێت، نموونە وڵاتانی ئەنجوومەنی سەربازی و دەسەڵاتی تاک پارتی .

دیکتاۆری – تەنها یەک دەنگ گوێی لێ دەگیرێت 

لە وڵاتی دیکتاتۆریدا، دەسەڵاتداران دەبنە خاوەنی ماسمیدیا و کۆنترۆڵی دەکەن. ڕۆژنامە و ڕادیۆ ۆ تەلەفزیۆن دەبێت تەنها باس لەو شتانە بکەن کە دەسەڵاتداران دەیانەوێت بگوترێن یان خەڵکی بیبیستن. ڕێپێدراو نییە مرۆڤ بۆچوونی خۆی دەربڕێت یا بنووسێت.