FNs bærekraftsmål // ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان

ئەم بابەتە بە هاوکاریی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەکراوە


بنبڕکردنی هەژاری

ikoner av personer i alle aldre

خەڵکێکی زۆر لە هەژارییەکی بێشوماردا دەژین. بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری، پێویستە هەموو مرۆڤەکان بە یەکسانی دەستیان بە قوتابخانە و کار و چاودێریی تەندروستی بگات. جگە لەوەش دەبێت جیاوازی لە نێوان هەژاران و دەوڵەمەندەکاندا کەم بکرێتەوە – هەروەها دەبێت ئەو پارەیەی کە هەیە باشتر دابەشی بکەین، جا چ لە ناوخۆی وڵات و چ لە نێوان وڵاتاندا


نابێت کەس برسی بێت

Illustrasjon av en suppebolle med varmt innhold

مرۆڤگەلێکی زۆر تووشی برسێتی بوون و ساڵانە ژمارەیان زیاتر و زیاتر دەبێت. نیوەی ئەو منداڵانەی دەمرن بەهۆی خواردنی خۆراکی خراپ یان کەمخواردنەوە دەمرن. بۆیە دەبێت دڵنیابین لەوەی هەموو مرۆڤەکان ئەو خۆراکەی پێویستیانە وەربگرن


تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان

Illustrasjon av en livslinje med et hjertet

لە هەموو جیهاندا تەندروستی خەڵک بەردەوام بەرەو باشتر دەڕوات. خەڵکێکی زۆرتر ڤاکسین وەردەگرن، وە زیاتریش لە پێشووتر دەژین. بۆ گەیشت بە ئامانجی تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان، پێویستە هەموو مرۆڤەکان ئەو یارمەتی و چاودێری تەندروستی و دەرمانانەی کە پێویستیانە وەربگرن


پێویستە هەموو کەسێک لە قوتابخانە وانەی باش وەربگرێت

Illustrasjon av en bok og en blyant

خۆشبەختانە ئەمڕۆ زۆر زیاتر لە جاران ڕێگە بە منداڵان دەدرێت بچنە قوتابخانە. سەرەڕای ئەوەش هێشتا ڕێژەیەکی زۆر لە منداڵان هەن کە ناتوانن بخوێننەوە و بنووسن. بۆیە پێویستە وڵاتانی جیهان بەردەوام بن لە کارکردن بۆ ئەوەی گشت منداڵان هەمان دەرفەتی خوێندنی باش و بێبەرامبەریان هەبێت


کچان و کوڕان دەبێت هەمان دەرفەتی یەکسانیان هەبێت بۆ ژیانێکی باش

Illustrasjon en tegnet for kjnønn med erlikhetstegn i midten

مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەموو مرۆڤەکانە. لەگەڵ ئەوەشدا لە جیهاندا ڕێژەیەکی زیاتری ژنان لەچاو پیاواندا هەن کە هەژارن. هەروەها ڕێژەی ژمارەی کوڕان کە ڕێگەیان پێدەدرێت بچنە قوتابخانە لە ڕێژەی کچان زیاترە. بۆ گەیشتن بە ئامانجی یەکسانی دەبێت کچان و کوڕان وەک یەک دەستیان بە خوێندن و چاودێری تەندروستی و کاری مووچەخۆری بگات


پێویستە هەموو کەسێک ئاوی پاک و تەوالێتی سەلامەتی هەبێت

Illustrasjon ev vannbeger som tømmes

ئاوی شیرینی پێویست لەسەر ئەو هەسارەیە هەیە، بەڵام هەموو کەسێک دەستی بە ئاوی پاکی خواردنەوە ناگات. ساڵانە ملیۆنان کەس بەو نەخۆشیانە دەمرن، کە هۆکارەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ئاوی پاک و تەوالێت. بۆیە پێویستە سیستمی ئاو و ئاوەڕۆ لەو شوێنانە دروست بکەین کە پێویستیانە و نییانە


دەبێت هەمووان بتوانن کارەبا بەکاربهێنن کە زیان بە هەوا و زەوی نەگەیەنێت

Illustrasjon av en sol med en på- knapp i midten

ئێمەی مرۆڤ پێویستمان بە وزە هەیە بۆ نموونە بۆ ڕووناکی و گەرمی و چێشت لێنان. لە ئێستادا بەشێکی زۆری دانیشتووان وزەی ژینگەپیسکەر بۆ چێشت لێنان بەکاردەهێنن، ئەوەش دەبێتە هۆی پیسبوونی هەوای مەترسیدار . ئاو و با و خۆر سەرچاوەی وزەی نوێبووەوەن و دەتوانن لە گەیشتن بە ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام هاوکار بن و بەخشینیان هەبێت


پێویستە هەمووان کارێکی سەلامەت و داهاتی پێویستیان هەبێت

Illustrasjon av en graf som går oppover

خەڵکانێکی زۆر لە شوێنێکدا کاردەکەن کە تیایدا گوێ بە سەلامەتی و مافی کرێکاران نادرێت. منداڵان ڕووبەڕووی کارپێکردن یان کاری زۆرەملێی دەبنەوە. بۆ بنبڕکردنی هەژاری و بەرەنگاربوونەوەی نایەکسانی لە جیهاندا، پێویستە هەموو کەسێک کارێکی سەلامەت و دادپەروەرانەی هەبێت


دەبێت شتی نوێ دابهێنین و سیستمی باش دروست بکەین

Illustrasjon av 4 kuber som stables

بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەک هەبێت و بەردەوام بێت پێویستە سیستمی باش بۆ ترافیک و هاتوچۆ، فڕۆکەخانە، هێڵی ئاسن، بۆری ئاو، ئاوەڕۆ، دامەزراوەی فڕێدانی پاشماوە، وزە و ئینتەرنێت هەبێت. بۆ ئەوەی بتوانین بەم ئامانجە بگەین، پێویستە بزانین وڵاتانی دونیا چۆن دەتوانن بە باشترین شێوە سوود لە سەرچاوە و پیشەسازییەکانیان وەربگرن


دەبێت جیاوازی لە نێوان هەژار و دەوڵەمەنداندا کەمتر بێتەوە

Ikon. FNs bærekraftsmål nummer 10. Tegning av en firkant med et er-lik-tegn inni.. Tekst: Mindre ulikhet

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا لە هەموو کاتێک زیاتر جیاوازییەکی زۆر لە نێوان دەوڵەمەند و هەژاراندا هەیە. جیاوازیی گەورە هەم لەناوخۆی وڵاتێکدا هەم لە نێوان وڵاتاندا هەیە. بۆ گەیشتن بە ئامانجی کەمکردنەوەی نایەکسانی، پێویستە هەمووان بە یەکسانی دەستیان بە قوتابخانە و یارمەتی و چاودێری تەندروستی بگات. جگە لەوەش دەبێت سەرچاوەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانەتر دابەش بکرێن


شارەکانی دونیا دەبێت پارێزگاری هەم لە خەڵک و هەم لە زەوی بکەن

Ikon. FNs bærekraftsmål nummer 11. fire forskjellige hus eller bygninger. Tekst: Byer og lokalsamfunn

زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان لە شارەکاندا دەژین. زۆرێک لە شارەکان هێندە خێرا گەشە دەکەن کە هەلی کار و خانووی پێویست بۆ هەمووان نییە. پێویستە شاری گەشەپێدانی بەردەوام دروست بکەین کە ڕەچاوی پێداویستییەکانی خەڵک بکات، و هاوکات زیان بە کەشوهەوا نەگەیەنێت


نابێت لەوەی پێویستمانە شتی زیاتر دروست بکەین و بەکاربهێنین

Ikon. FNs bærekraftsmål nummer 12. Tegning av en pil som er formet som tegnet for uendelig. Tekst: Ansvarlig forbruk og produksjon

لە ئەمڕۆدا ئێمە زۆر لەوە زیاتر شت بەکاردەهێنین، کە هەسارەی زەوی دەتوانێت بەرگەی بگرێت. یەک لەسەر سێی ئەو خواردنەی کە دروست دەکرێت فڕێی دەدەین. بۆ ئەوەی بتوانین بە باشی بژین، چ ئەمڕۆ و چ لە داهاتوودا، دەبێت شێوازی ژیانمان بگۆڕین و کەمتر شت بەکاربهێنین. پێویستە هەم تاک و هەم کۆمپانیاکان کەمتر شت بەکاربهێنن و ئاگاداری کەشوهەوا بن


پێویستە وڵاتان هەموو پێکەوە کاربکەن بۆ وەستاندنی گۆڕانی کەشوهەوا

Ikon. FNs bærekraftsmål nummer 13. Tegning avjordkloden. Tekst: Stoppe klimaendringene

ئەو شێوازی ژیانەی ئێمەی مرۆڤ کەشوهەوا لەناو دەبات. کەش و هەوا گەرمتر دەبێت، جەمسەرەکان دەتوێنەوە، دەریا بەرز دەبێتەوە و کارەساتی سروشتی و کەشوهەوای توند و ناخۆش زیاتر باو دەبێت. ئەوی کە زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت وڵاتە هەژارەکانن. پێویستە هەموو وڵاتان پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی کەمتر سووتەمەنی و گازی گوڵخانەیی دەربکەن. جگە لەوەش دەبێت هاوکاری ئەو وڵاتانە بکەین کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە زیانیان بەرکەوتووە


ژیانی ژێر ئاو دەبێت بە شێوەیەکی باش مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت

Ikon. FNs bærekraftsmål nummer 14. Tegning av en fisk som svømmer. Tekst: Livet i havet.

ژیان لەسەر زەوی پەیوەستە بە دەریاوە. پلەی گەرمی و ڕەوتی بای زەریاکان و ژیانی ناو دەریا وا دەکەن کە ئێمەی مرۆڤ بتوانین لەسەر زەوی بژین. هەربۆیە لەجیاتی ئەوەی زبڵ و خاشاکیان تێبکەین و پیسی بکەین پێویستە پێکهاتەکان و ژیانی ناو دەریا بپارێزین



ژیانی سەر زەوی دەبێت بە شێوەیەکی باش مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت

Ikon. FNs bærekraftsmål nummer 15. Tegning av et tre og noen fugler som flyr. Tekst: Livet på land

بەشێکی گەورەی ڕووی سەر زەوی دارستانە. دارستان شوێنی زۆربەی هەرە زۆری ئاژەڵەکانە، هەروەها سەرچاوەی خۆراکە بۆ ئاژەڵان و مرۆڤ. بۆ پاراستنی ژیانی سەر زەوی، پێویستە دارستانە باراناویەکان بپارێزین و نەمام و ڕووەکی زیاتر بچێنین و ئاگاداربین لەوەی بیابانەکانی سەر زەوی گەورەتر نەبن. هەروەها پێویستە ئەو ئاژەڵ و جۆرانەش بپارێزین، کە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

دەبێت ئاشتی و دادپەروەری لە سەرانسەری جیهاندا هەبێت

Ikon. FNs bærekraftsmål nummer 16. Tegning av en hvit due som har en kvist i nebbet og sitter på en hammer. Tekst: Fred, rettferdighet og velfungerende institusjonerog

بەبێ ئاشتی و دادپەروەری، مەحاڵە گەشەسەندنی بەردەوام بێتە دی و دروست بکرێت. لە ئێستادا خەڵکێکی زۆرتر لە جاران لە هەڵاتندان بۆ شوێنانی تر. بۆ گەیشتن بە ئامانجی ئاشتی و دادپەروەری، دەبێت جیهان کۆمەڵگەیەکی ئارامی وا دروست بکات کە ئاگای لە هەمووان بێت و بیانپارێزێت


پێویستە وڵاتانی دەوڵەمەند و هەژار هاوکاری یەکتری بکەن

Ikon. FNs bærekraftsmål nummer 17. Tegning mange ringer som delvis overlapper hverandre. Tekst: Samarbeid for å nå målene-

بۆ ئەوەی هەموو وڵاتان بتوانن ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بەدەست بهێنن، گرنگە هاوکاری یەکتری بکەن. دەسەڵاتدارانی حکومی و کۆمپانیاکان و گشت هاوڵاتیان دەبێت لە نێوخۆی وڵاتی خۆیان و لەگەڵ وڵاتانی دیکەشدا هاوکاری یەکتری بکەن. نەتەوە یەکگرتووەکان پێی وایە هەوڵ و کۆششێکی پێکەوەیی خاوەن ئامانج ڕوون دەرەنجامی باشی دەبێت