Dom og straff // حوکم و سزادان

Denne teksten om dom og straff partier finnes på flere språk. Teksten er hentet fra Zmekk.no og oversatt til flere språk av morsmål.no etter avtale med Bergen kommune. Tanken er at teksten skal være et supplement til andre læremidler og andre aktiviteter i opplæringen. Det er altså ikke meningen at disse ressursene skal stå alene, men at de kan brukes i innledning til arbeid med temaet.

Teksten kan, for eksempel, brukes sammen med tospråklig lærer for å aktivere elevenes kunnskaper om temaet, og å bidra til at eleven lærer fagspråk.

Scroll nedover for å finne flere ressurser.

بەیانییەک ئێریک بۆی دەردەکەوێت کە کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی دزیوە. زانیاریی پێ دەگات کە دزەکە “یوناس”ـە.

کاتێک کەسێک یاساشکێنییەک دەکات، کاری پۆلیسە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بکات. واتە هەوڵ دەدەن بزانن چی ڕوویداوە. ئەوان قسە لەگەڵ خەڵکانێکدا دەکەن کە شتێکیان بینیوە یان بیستووە، هەروەها لێکۆڵینەوە لە شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکە دەکەن، کە ئەو شوێنەیە کە کردەوە تاوانکارییەکەی تێدا ڕوویداوە.

پۆلیس پێی وایە دەتوانن بیسەلمێنن کە یوناس ئۆتۆمبێلەکەی دزیوە. بۆیە دادگاییکردنێک ئەنجام دەدرێت، لەوێ بڕیار دەدرێت کە ئایا ئەمە ڕاستە یان نا. دادگاییکردنەکە لە دادگایەک بەڕێوەدەچێت. لە وڵاتی نەرویج چەندین جۆر دادگا هەیە. نزمترین دادگا پێی دەوترێت دادگای سەرەتایی یان بەرایی. لێرە داواکاری گشتی کە نوێنەری پۆلیسە لە دادگاییکردنەکەدا، هەوڵدەدات بیسەلمێنێت کە یوناس تاوانبارە. یوناس پارێزەرێکی لەگەڵدایە کە لە دادگاییکردنەکەدا بەرگری لێدەکات. هەم داواکاری گشتی و هەم پارێزەر شایەتحاڵیان هەیە کە یارمەتییان دەدەن بۆ ئەوەی ئەوەی ڕوویداوە بیخەنە ڕوو.

ئەوە دادوەرەکانن بڕیار دەدەن کە ئایا یوناس تاوانبارە یان نا، و دەبێت چ سزایەک وەربگرێت. دادوەرەکان شارەزای و تایبەتمەندن لە یاسا و ڕێساکان.


ئەگەر یوناس و پارێزەرە بەرگریکارەکەی لە بڕیاری دادگا ڕازی نەبوون، دەتوانن لە دادگای تێهەڵچوونەوە تانە لە بڕیاری دادگای سەرەتای بدەن. داواکاری گشتیش لەلای خۆیەوە دەتوانێت ئەم کارە بکات. لەم حاڵەتەدا ددگاییکردنێکی نوێ ئەنجام دەدرێت. لە دادگای تێهەڵچوونەوە، جگە لە دادوەرەکان، دەستەی سوێندخۆرانیش هەیە. ئەمانە کەسانی ئاسایین کە لە بڕیارداندا بەشدارن لەوەی کە ئایا تۆمەتبار تاوانبارە یان نا و ماوەی سزاکەی چەند بێت.

دادگایەکی تریش لە نەرویج هەیە بە ناوی دادگای باڵا. تەنها یەک دادگای لەم جۆرە لە وڵاتدا هەیە و تەنها کەیسی زۆر تایبەت دەتوانرێت لە دادگایە تانەیان لێبدرێت. بۆ نموونە ئەگەر مرۆڤ پێی وابێت پێشێلکاریی لە دەستوور یان مافی مرۆڤدا کراوە.


لە بەرامبەر یاسا شکێنیدا، چەندین جۆری سزادان هەیە. بۆ تاوانە بچووکەکان، دانی پارە و غەرامە شتێکی باو و ئاساییە. لەم حاڵەتەدا وەک سزا بڕە پارەیەک بە دەوڵەت دەدەیت. هەروەها دەکرێت سزای کارکردنی بەخۆڕایی بۆ کۆمەڵگا بۆ ماوەیەک بەسەر کەسی سزادراودا بسەپێنرێت. ئەمە پێی دەگوترێت خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی. تاوانە قورسەکان بە زیندانیکردن سزا دەدرێت.

لە نەرویج سزای لەسێدارەدان یان سزادانی زیندانیکردنی هەتاهەتایی نییە. توندترین سزا ، کە دەشێت مرۆڤ لە نەرویج وەریبگریت، زیندانیکردنە بۆ ماوەی ٢١ ساڵ. بەڵام هەندێک لە زیندانییەکان زۆر مەترسیدارن بۆ ئەوەی پاش ٢١ ساڵ ئازاد بکرێنەوە بۆ ناو کۆمەڵگا. لەو حاڵەتانەدا کەسەکە دەتوانرێت سزای دەستبەسەرکردنیان بەسەردا بسەپێنرێت، و تا دڵنیا نەبن لەوەی مەترسییان بۆ کۆمەڵگا نییە، ئازاد ناکرێن.

منداڵانی خوار تەمەنی ١٥ ساڵ لە وڵاتی نەرویج بە زیندانیکردن سزا نادرێن.


لیستی وشەکان

كوردی سۆرانی
لێکۆڵینەوە
لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە چی ڕوویداوە
شوێنی تاوان
شتێکی نایاسایی ڕوویداوە
دادوەر ، حاکم
ئەوانەن کە لە دۆسیەیەکی دادگادا بڕیار دەدەن لەوەی یاساشکێنی کراوە یان نا
تێهەڵچوونەوە ، تانەدان
داواکارییە بۆ ئەنجامدانەوەی دادگاییکردنەوەیەکی نوێ

Tekst og bilde er gjengitt og oversatt med tiltatelse fra Bergen kommune og zmekk.no