Svømming i skolen // مەلەکردن لە قوتابخانە
لە وانەی وەرزشدا دەبێت قوتابییەکان هەم لە ناوەوە و هەم لە دەرەوە فێری مەلەکردن بکرێن. لە ڕێگەی چالاکی جۆراوجۆرەوە دەبێت قوتابییەکان لەناو ئاو و لەلای ئاو و لەسەر ئاو هەست بە دڵنیایی بکەن.

لە ناوەوە ڕاهێنانەکان لەناو حەوزی مەلەدا ئەنجام دەدرێن. کچان و کوڕان پێکەوە مەشق و ڕاهێنان دەکەن، بەڵام ژووری جلگۆڕینی هەر یەکەیان جوودایە. لە ژووری جلگۆڕیندا، پێش ئەوەی جلی مەلەکردن لەبەر بکەیت، دەبێت ئاو بکەیت بە خۆتدا. پێویستە قوتابیان سابون یان شامپۆ و خاولی و جلی مەلەکردنی وەک (جلی مەلە/بورکینی/پانتۆڵی مەلە/شۆرتی مەلە) لەگەڵ خۆیان بهێنن.

لە دەرەوە، ڕاهێنان لەناو ئاوی سوێر یان شیرین ئەنجام دەدرێت. کچان و کوڕان پێکەوە ڕاهێنان دەکەن، بەڵام هەریەکەیان بەجیا جل دەگۆڕێت. جلوبەرگی مەلەکردن بەپێی وەرزەکان دەگۆڕێت.

لە کاتی ڕاهێنانەکاندا، قوتابیان پەرە بە تواناکانیان لە مەلەکردن و خۆپاراستن و مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخەکانی ناو ئاو و دەوروبەریدا دەدەن. ئەمانە تواناو کارامەیی گرنگن کە دەبێت لەکاتی مەلەکردن لەگەڵ هاوڕێکانت لە کاتی دەستبەتاڵیدا هەتبێت.

تۆ وەک دایک و باوک یان سەرپەرشتیار، گرنگیت بۆ فێرکردن و ڕاهێنانی منداڵەکەت. ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە لەبارەی فێرکردن و ڕاهێنانەوە پەیوەندی بە قوتابخانەوە بکە.
بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی ڕاهێنانی مەلەکردنەوە، بڕوانە: svømmedyktig.no

Utviklet av Nasjonalt senter for mat, helse og fysisk aktivitet i samarbeid med Nasjonalt senter for flerkulturell opplæring. Illustrasjoner av Thomas Madsen.