
دەغدیری جادووگەر
HEKSEN DHEGDHEER

هەبوو نەبوو، دوو برا هەبوون کە لە گوندێک لە وڵاتی سۆماڵیا دەژیان. ڕۆژێک بڕیاریان دا بەناو دارستانی دەرەوەی گوندەکەدا بگەڕێن.
دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بە پێ ڕۆیشتن و لە ماڵەوە زۆر دوورکەوتنەوە، دنیا تاریک داهات.
Det var en gang to brødre som bodde i en landsby i Somalia. En dag bestemte de seg for å utforske skogen utenfor landsbyen.
Etter at de hadde gått lenge og var langt hjemmefra, begynte det å bli mørkt.

منداڵەکان چاویان بە ئاگرێک کەوت، کە لە تاریکیدا دەگەشایەوە. بڕیاریان دا بەرەو ئاگرەکە بڕۆن. لەگەڵ نزیکبوونەوەیان، بینیان کەسێک لە تەنیشت ئاگرەکە دانیشتووە. ژنێکی پیر بوو. زەردەخەنەی بۆ کردن و پرسی: “وا دیارە زۆر ماندوون، وانییە؟ وەرن لێرە لای منەوە دانیشن، تا چیرۆکێکتان بۆ بگێڕمەوە.”
Barna fikk øye på et bål som lyste i mørket, og bestemte seg for å gå mot det. Da de kom nærmere, så de at det satt noen ved bålet.
Det var en gammel dame. Hun smilte til dem og spurte: «Dere er sikkert slitne? Kom og sett dere her hos meg, så skal jeg fortelle dere en historie.»

“هەبوو نەبوو، جارێک لە جاران…” ئیتر دەستی پێکرد… “خێزانێکی بچووک هەبوون کە لە دایک و باوک و کچێکی بچووک پێکهاتبوون.”
«Det var en gang …» begynte hun… «en liten familie som bestod av en mor, en far og en liten jente».

دایکەکە ناوی ئایان، و باوکەکە ناوی عومەر و کچەکەی ناوی سەحرا بوو.
Moren het Ayaan, faren het Omar og datteren het Sahra.

ڕۆژێک، دایک و باوکەکە دەمەقاڵەیەکی گەورە لە نێوانیاندا دروست بوو. دواجار دایکەکە ئەوەندە توڕە بوو کە دەستی سەحرای گرت و لەگەڵ خۆیدا بردیە دەرەوە بۆ پیاسەکردن.
En dag ble foreldrene veldig uenige. Moren ble til slutt så irritert at hun tok med seg Sahra for å gå seg en tur.

سەحرا و دایکی بە درێژایی ئەو ڕۆژە بە پێ ڕۆیشتن، هەتا کەوتنە ناو قوڵایی دارستانێکەوە. درەنگ داهات. زۆر لە ماڵەوە دوور کەوتبوونەوە. خۆر ئاوا بوو، و ناو دارستانەکە بەتەواوی تاریک داهات.
سەحرا وتی: “دایکە من زۆر ماندوو بووم، ئیتر ناتوانم بە پێ بڕۆم!”
ڕێک لەو کاتەدا دایکی چاوی کەوت بە ماڵێک لە ناوەڕاستی دارستانەکەدا. بڕیاریدا بەرەو ماڵەکە بڕوات تا بزانێت کەسی لێیە یان نا.
Sahra og moren gikk hele dagen og havnet langt inne i skogen. Det begynte å bli sent, og de var langt hjemmefra. Solen hadde gått ned, og det var mørkt i skogen.
Sahra sa: “Mamma, jeg er så sliten. Nå orker jeg ikke å gå mer!”
Akkurat da fikk moren øye på et hus midt inne i skogen, og bestemte seg for å se om noen var hjemme.

کاتێک نزیکبوونەوە لە ماڵەکە، دەرگاکە کرایەوە. ژنێکی باڵابەرز و جوان لەناو دەرگای خانووەکە ڕاوەستابوو. کراسێکی درێژ و سپی لەبەردا بوو. خۆی بە خشڵی زێڕ و زیو ڕازاندبووەوە و سەرپۆشێکی پرتەقاڵی کردبووە سەر. زەردەخەنەی بۆ کردن و بەخێرهاتنی لێکردن بۆ ژوورەوە.
Da de kom bort til huset, åpnet døren seg. En elegant, høy dame sto i døråpningen. Hun hadde på seg en lang, hvit kjole, blanke gullsmykker og et oransje hodeplagg. Hun smilte til dem og ønsket dem velkommen inn.

لەناو ماڵەکەدا ژوورێکی گەورە هەبوو کە مێزێکی زۆر گەورەی تێدا بوو. لە ناوەڕاستی مێزەکەدا (خیرۆیەک) داندرابوو، کە قاپێکی دارینی گەورەی پڕ لە خواردنی جۆراوجۆری خۆش و بەتام بوو. ژنەکە بانگهێشتی سەحرا و دایکی کرد بۆ ئەوەی لەسەر مێزەکە دانیشن و پێی وتن کە دەتوانن بە دڵی خۆیان ئەوەندەی حەزدەکەن نان و شت بخۆن.
Inne i huset var det et stort rom med et digert bord, og midt på bordet sto et xeero, et stort trefat, fylt med nydelig mat. Damen inviterte Sahra og moren til å sette seg ved bordet og sa at de kunne spise så mye de ville.

کە لە نانخواردنەکە تەواو بوون، سەحرا لە سەر مێزەکە هەستا و لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی کرد. سەحرا ژنی ماڵەکەی بینی وا لە دەرەوە بە دەوری ئاگرێکدا سەما دەکات.
تەماشای کرد ژنەکە لەناکاو سەرپۆشەکەی داکەند و دوو گوێچکەی درێژ شۆڕبوونەوە. سەحرا گوێی لێ بوو ئەم گۆرانییە دەڵێت:
“خەڵکی ترساو خواردنی خراپن، بەڵام خەڵکی دڵخۆش خواردنی بە تام و باشن لەسەر سینی!”
Da de var ferdige med å spise, gikk Sahra fra bordet og tittet ut av vinduet. Damen som bodde i huset hadde gått ut, og Sahra så henne danse rundt et bål utenfor huset.
Plutselig tok damen av seg hodeplagget, og ut falt to lange ører. Sahra hørte henne synge:
«Skremte folk er dårlig mat, men glade folk er gode på fat!».

سەحرا هەناسەی هەڵکێشا! دایکیشی هات بۆ لای پەنجەرەکە و سەیری دەرەوەی کرد. ئەویش بە سەرسووڕمانەوە هاواری کرد و گوتی: “سەیری ئەو گوێیە درێژانە بکە! ئەوە دەغدیری جادووگەرە!” دەستی سەحرای گرت و لە ماڵەکە ڕایانکردە دەرەوە.
Sahra gispet! Moren kom bort til vinduet og så ut. Hun utbrøt: «Se på de lange ørene! Det er jo heksen Dhegdheer!» Hun tok Sahra i hånden og løp ut av huset.

بەناو دارستانەکەدا ڕایان دەکرد و هاوکات گوێیان لە جادووگەرەکە بوو کە لە پشتیانەوە دەنگی گۆرانییەکەی دەهات و دەیگوت:
“خەڵکی ترساو خواردنی خراپن، بەڵام خەڵکی دڵخۆش خواردنی بە تام و باشن لەسەر سینی!”.
De løp gjennom skogen mens de hørte heksen Dhegdeer synge like bak dem:
«Skremte folk er dårlig mat, men glade folk er gode på fat!».

گەیشتنە سەر ڕووبارێک و گوێیان لە دەنگێکی ئاشنا بوو کە هاوار دەکات: “ئایان! سەحرا هەڵدە بۆ ئەمبەر!” دەنگەکە، عومەری باوکی سەحرا بوو. دایکەکە سەحرای هەڵدا، پێش ئەوەی خۆشی هەڵداتە ناو ڕووبارەکەوە. بە هەموو توانای خێرایی خۆیەوە بە مەلەکردن خۆی پەڕاندەوە ئەوبەری ئاوەکە.
De kom til en elv og hørte en velkjent stemme rope: «Ayaan! Kast Sahra over!» Det var Omar, pappaen til Sahra. Moren kastet Sahra over, før hun selv hoppet ut i elven. Hun svømte over til den andre siden så fort hun kunne.

دەغدیری جادووگەر مەلەی نەدەزانی، هەربۆیە نەیدەتوانی بیانگرێت.
Heksen Dhegdheer kunne ikke svømme og fikk derfor ikke tak i dem.

ژنە پیرەکە لە لای ئاگرەکەوە چیرۆکەکەی بۆ دوو منداڵەکە گێڕایەوە، تا گەیشتە کۆتایی چیرۆکەکە و وتی: “خێزانە بچووکەکە جارێکی دیکە بەیەکتر شادبوونەوە و بە دڵخۆشییەوە باوەشیان بەیەکدا کرد”.
دوو منداڵەکە پێیان وابوو کە چیرۆکی خێزان و جادووگەرەکە چیرۆکێکی زۆر خۆش و سەرنج ڕاکێشە و دڵخۆش بوون بەوەی کە چیرۆکەکە بە خۆشی کۆتایی هات.
“Den lille familien var sammen igjen. De holdt rundt hverandre og var lykkelige”, fortalte den gamle damen ved bålet og avsluttet historien.
De to barna synes fortellingen om familien og heksen var spennende, og de var glade for at historien hadde en lykkelig slutt.

ژنە پیرەکە وتی: زۆر خۆشحاڵ بووم کە چیرۆکەکەتان بەدڵ بوو”. ئەمەی گوت و بە هێواشی هەستایە سەرپێ. سەرپۆشەکەی لەسەری لابرد، دوو گوێی درێژ دەرکەوتن و شۆڕبوونەوە. براکان بەسەرسووڕمانەوە هەناسەیان هەڵکێشا!
جادووگەرەکە بە پێکەنین و قاقا لێدانەوە سەیری کردن، پاشان دەستی کرد بە گۆرانی وتن:
“خەڵکی ترساو خواردنی خراپن، بەڵام خەڵکی دڵخۆش خواردنی بە تام و باشن لەسەر سینی!”
چەپکێک گوڵ و چەپکیک نێرگز، مەرگتان نەبینم هەرگیزا و هەرگیز. چیرۆکی ئەمجارەشمان بە کۆتایی هات.
«Så bra at dere likte historien», sa den gamle damen og reiste seg sakte. Hun tok av seg hodeplagget, og ut falt det to lange ører. Brødrene gispet!
Heksen så på dem og lo, og så begynte hun å synge:
«Skremte folk er dårlig mat, men glade folk er gode på fat!».
Snipp, snapp, snute, så var eventyret ute.
Heksen Dhegdheer // دەغدیری جادووگەر
Illustrasjoner og forsidedesign: Mari Helén Holum med innspill av forfatter og kulturformidler Ali Mohammed og lærer Sid Omar Mohamud Ahmed
Revidert i 2026 av Nasjonalt senter for flerkulturell opplæring
Oversettelse til kurdisk sorani: Tarik Hedi
Korrektur og lyd på kurdisk (sorani) og norsk bokmål: Sazan Hussein Ibrahim
ISBN:
Copyright © 2026 · NAFO
Lisensiert under en CC BY-NC-ND 4.0 Navngivelse-IkkeKommersiell-IngenBearbeidelser 4.0 Internasjonal lisens.




Du finner flere flerspråklige fortellinger gratis på morsmål.no/fortellinger
![]()
Der finner du også tilleggsressurser og lydstøtte til fortellingene.
Copyright © 2026 · NAFO
Lisensiert under en CC BY-NC-ND 4.0 Navngivelse-IkkeKommersiell-IngenBearbeidelser 4.0 Internasjonal lisens.