Valg og politiske partier // هەڵبژاردن و پارتە سیاسییەکان

Denne teksten om valg og politiske partier finnes på flere språk. Teksten er hentet fra Zmekk.no og oversatt til flere språk av morsmål.no etter avtale med Bergen kommune. Tanken er at teksten skal være et supplement til andre læremidler og andre aktiviteter i opplæringen. Det er altså ikke meningen at disse ressursene skal stå alene, men at de kan brukes i innledning til arbeid med temaet.

Teksten kan, for eksempel, brukes sammen med tospråklig lærer for å aktivere elevenes kunnskaper om temaet, og å bidra til at eleven lærer fagspråk.

Scroll nedover for å finne flere ressurser.

نورا تازە تەمەنی بووە بە ١٨ ساڵ و دەتوانێت لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بدات. ئەو دڵنیا نییە لەوەی کە کام پارتی سیاسی زیاتر لەگەڵیدا دەگونجێت.

گەلێک پارت و لایەنی سیاسی جیاواز هەن. بۆ ئەوەی بزانێت دەنگ بە کامیان بدات، نورا بەرنامەی حیزب و پارتەکان دەخوێنێتەوە. بەرنامەی پارتە سیاسییەکان بریتیە لەو بۆچوون و تێڕوانینانەی کە پارتە سیاسییەکان دروستیان دەکەن بۆ ئەوەی بیروبۆچوونەکانی خۆیانی تێدا بخەنە ڕوو و دەیانەوێت کار بۆ بەدەستهێنانی چی بکەن. جگە لەوە نورا پێش هەڵبژاردن بۆ بەدواداچوون تەماشای ڕۆژنامە و تەلەفزیۆنیش دەکات. لەوێدا سەرکردەی پارتە جیاوازەکان بۆ دیبەیت کردن کۆدەبنەوە و تیایدا گفتوگۆ لە بابەتە سیاسییە گرنگەکان دەکەن. هەر لایەنێک هەوڵ دەدات قەناعەت بە خەڵک بهێنێت کە دەنگ بەوان بدەن.

لە نەرویج هەر ساڵ ناساڵێک (واتە دوو ساڵ جارێک) هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت و دوو جۆر هەڵبژاردنی جیاواز هەیە. جارێک هەڵبژاردنی پەرلەمان (ستورتینگە) و جارێکی تریش هەڵبژاردنی لۆکاڵیی شارەوانی و پارێزگاکان ئەنجام دەدرێت. هەموو هاوڵاتیانی خاوەن ڕەگەزنامەی نەرویجی کە تەمەنیان لە سەرووی ١٨ ساڵییەوەیە دەتوانن لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا دەنگ بدەن، لە هەڵبژاردنی ناوخۆییشدا هەر کەسێک تەمەنی لە سەرووی ١٨ ساڵییەوە بێت و لانی کەم ٣ ساڵ لە نەرویج ژیابێت دەتوانێت دەنگ بدات.

لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا هەر کەسێک دەنگ بەو پارتە دەدات کە دەیەوێت زۆرترین نوێنەری بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێت. ئەو پارتە سیاسییانەی زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنن، حکومەت پێکدەهێنن و پێکەوە لەسەر سەرۆک وەزیرانێک ڕێکدەکەون. پەرلەمان و حکومەت بڕیار لەسەر ئەو بابەتە گرنگانە دەدەن کە پەیوەندییان بە هەموو وڵاتەوە هەیە.

یەکێک لە گرنگترین پرسەکان بۆ نورا ئەوەیە کە لە گەڕەک و ناوچەکەی ئەودا ڕێگەی لێخوڕینی پاسکیلی زیاتر دروست بکرێت. ئەم جۆرە بابەتە لۆکاڵیییانە لەلایەن پەرلەمان و حکومەتەوە کاریان لەسەر ناکرێت. هەر بۆیە نەرویج خاوەن دیموکراتییەکی لۆکاڵییە. سیاسەتمەدارە لۆکاڵییەکان پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ دانیشتووان هەیە و دەتوانن گوێبگرن و سیاسەتەکەیان لەگەڵ ویست و پێویستی خەڵکدا بگونجێنن.

Illustasjon av en jente på sykkel foran lokalpotitikere
دیموکراتیی لۆکاڵیی

لە هەڵبژاردنە لۆکاڵی و ناوخۆییەکاندا ئەنجوومەنی پارێزگا و ئەنجومەنی شارەوانییەکان هەڵدەبژێردرێن. ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پارێزگاکان بەڕێوەدەبەن و لە ڕێگەی هاوکارییەوە یارمەتی هەموو شارەوانییەکان دەدەن. هەروەها پارێزگا بەرپرسیارە لە قوتابخانە ئامادەییەکان و مۆزەخانەکان و خزمەتگوزاری تەندروستیی ددان بۆ هەموو ئەوانەی کە لە پارێزگاکەدا دەژین.

ئەنجوومەنی شارەوانییەکان لە شارەوانییەکان بڕیار دەدەن. ئەو پارتانەی زۆرترین دەنگ وەردەگرن لە ئەنجوومەنی شارەوانی کورسی بەدەست دەهێنن. هەر ئەنجوومەنێکی شارەوانی لەلایەن سەرۆک شارەوانییەکەوە سەرۆکایەتی دەکرێت. لەو شتانەی کە شارەوانی بەرپرسیارە لێیان بریتن لە قوتابخانە، خانەی بەساڵاچووان، هاوکاری کۆمەڵایەتی، باخچەی منداڵان و ڕێگاوبانەکان. ئەوە ئەنجوومەنی شارەوانییە بڕیار دەدات کە ئایا ڕێگەی لێخوڕینی پاسکیلی زیاتر دروست بکرێت یان نا، وەک ئەوەی نورا ئارەزووی دەکات.
نۆرا ئەو پارتە سیاسییە دەدۆزێتەوە کە زۆر سەرقاڵە بە بابەتی ڕێگەی لێخوڕینی پاسکیل و لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا نورا دەنگ بەو پارتە دەدات. ئەگەر دەنگی پێویست بەدەست بهێنن دەتوانن ڕێگەی نوێی لێخوڕینی پاسکیل لە شارەوانی دروست بکەن.

Bilde viser en ordfører med kommunestyret
سەرۆک شارەوانیی لە ئەنجوومەنی شارەوانی

لیستی وشەکان

بەرنامەی پارتی سیاسیPartiprogram 
بریتیە لە بیروبۆچوون و تێڕوانینی هەر پارتێکی سیاسی و خوازیارە کار بۆ بەدەستهێنانی چی بکات.Oversikt over hva et politisk parti mener og vil jobbe for
 هەڵبژاردنی پەرلەمانStortingsvalg

هەڵبژاردنە کە کام لە پارتە سیاسییەکان زۆرترین کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی بتوانن حکومەت پێکبهێنن
Valg av hvilke politiske partier som skal få plass på stortinget og danne regjering
 هەڵبژاردنی لۆکاڵیLokalvalg
هەڵبژاردنە بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا و ئەنجوومەنی شارەوانیValg av Fylkesting og kommunestyre
 پارێزگاFylke

ناوچەیەکی جوگرافییە. پارێزگاکان بەسەر شارەوانییەکاندا دابەش کراون
Et geografisk område. Fylkene er delt opp i kommuner
 شارەوانیKommune

ناوچەیەکی جوگرافییە. نەرویج سەدان شارەوانیی هەیە.
Et geografisk område. Norge har mange hundre kommuner