La frøet spire! // لێگەڕێ با تۆوەکە بڕوێت و پێبگات!

لێگەڕێ با تۆوەکە بڕوێت و پێبگات!
La frøet spire!

لەم وانەیەدا لەبارەی تۆو فێردەبیت.
فێردەبیت کە تۆو چییە و چی ڕوودەدات کاتێک تۆوەکە دەست بە گەشەکردن دەکات.
پێش ئەوەی کتێبەکە بخوێنیتەوە، باشترە سەیری تۆوەکان بکەیت و لێیان بکۆڵیتەوە.
لەمانە بکۆڵەرەوە
- ئایا هیچ جۆرە تۆوێکت بینیوە؟
- تۆوەکان لە کوێ بوون؟ لە ناوەوە بوون یان لە دەرەوە؟
- پێت وایە بۆچی تۆوەکان جیاواز و جۆراوجۆر دەردەکەون؟
I denne boka lærer du om frø.
Du får vite hva et frø er, og hva som skjer når frøet begynner å vokse.
Før du leser boka, er det lurt å se på frø og utforske dem.
Utforsk
- Hvilke frø har du sett?
- Hvor var frøene? Var de inne eller ute?
- Hvorfor tror du frø ser forskjellige ut?

لە زۆر شوێن دەتوانین تۆو بدۆزینەوە. تۆو لە سروشتەوە دێت.
لەوانەیە تۆو لەو خواردنەدا هەبێت کە دەیخۆین. زۆر کەس جۆرە نان و سەمونێک دەخۆن کە تۆویان تێدایە.
لەمیوەی چیلک یان توو فەڕەنگی تۆوەکە دەکەوێتە دیوی دەرەوەی، بەڵام لە سێودا تۆوەکەی دەکەوێتە دیوی ناوەوەی.
هەم مرۆڤ و هەم ئاژەڵ تۆو دەخۆن چونکە بڕێکی زۆر مادەی خۆراکیی تێدایە.
Vi kan finne frø mange steder. Frøene kommer fra naturen.
Det kan være frø i maten vi spiser. Mange spiser brød med frø.
På jordbæret sitter frøene utenpå, og i eplet ligger frøene inni.
Både mennesker og dyr spiser frø fordi de inneholder mye næring.

تۆوەکان دەتوانن شێوەی جیاوازیان هەبێت.
هی بەزالیا و نۆک خڕە وە هی کوولەکە تەختە.
هەندێک تۆو دەشێت خواروخێچ یان درێژ بن.
تۆوی گوڵە زەردە شێوەیەکی تایبەتی هەیە.
ئەمە وا دەکات تۆوەکە بتوانێت لە هەوادا بفڕێت.
Frø kan ha forskjellige former.
Erter er runde, og gresskarfrø er flate.
Noen frø kan være krokete eller lange.
Frøet til en løvetann har en spesiell form.
Det gjør at frøet kan fly i lufta.

تۆو چییە؟ تۆو لە توێکڵێک و کۆرپەلەی ڕووەک و ماددەی خۆراکی پێکدێت.
توێکڵەکە، کۆرپەلەی ڕووەکەکە دەپارێزێت. کۆرپەلەی ڕووەکەکە ماددە خۆراکییەکان بەکاردەهێنێت بۆ پێگەیشتن و سەوزبوون.
تۆوەکە سەرەتای پەیدابوونی ڕووەکێکی نوێیە.
Hva er et frø? Frøet består av et skall, en kime og næring.
Skallet beskytter kimen. Kimen bruker næringen for å spire.
Frøet er starten på en ny plante.

دەتوانین تۆو لە خاکدا بچێنین. تۆو بۆ ئەوەی بڕوێت، پێویستی بە ئاو، پلەی گەرمای گونجاو و هەوا هەیە.
ئاوەکە تۆوەکە تەڕ و شێدار دەکات. پاشان تۆوەکە هەڵدێت و دەئاوسێت، و توێکڵەکەی نەرمتر دەبێت.
کاتێک توێکڵەکە نەرم دەبێتەوە، کۆرپەلەی ڕووەک دەتوانێت لە توێکڵەکە بێتە دەرەوە. تۆوەکە دەڕوێت.
تۆوەکە دەتوانێت ببێتە گوڵ، میوە، سەوزە، یان ڕووەکێکی تر.
Vi kan så frø i jord. Frø trenger vann, riktig temperatur og luft for å spire.
Vannet gjør frøet fuktig. Da sveller frøet, og skallet blir mykere.
Når skallet er blitt mykt, kan kimen komme ut av skallet. Frøet spirer.
Frøet kan bli til en blomst, en frukt, en grønnsak eller en annen plante.

یەکەم بەش کە لە تۆوەکە دێتە دەرەوە، ڕەگەکەیە.
ڕەگ بە ئاڕاستەی خوارەوە لە خاکدا گەشە دەکات. ڕەگەکە ئاو هەڵدەمژێت.
ڕەگ ڕووەکەکە بە خاکەوە دەبەستێتەوە.
کاتێک ڕووەکەکە لە خاکەکە دێتەدەرەوە، ساقە و گەڵا دەگرێت.
ساقەکە گەڵاکان بەرەو ڕووناکی بەرز دەکاتەوە. گەڵاکانی ڕووەکەکە بە یارمەتی تیشکی خۆر خۆراک دروست دەکەن.
Den første delen som kommer ut av frøet er rota.
Rota vokser ned i jorda. Rota suger til seg vann.
Den holder planten fast i jorda.
Når planten kommer opp av jorda, får den stengel og blad.
Stengelen løfter bladene opp mot lyset. Bladene på planten lager næring med hjelp fra sollyset.

هەندێک تۆو بە خێرایی دەڕوێن. هەندێک تۆوی تر چەندین ساڵ چاوەڕێ دەکەن، پێش ئەوەی دەست بە ڕوواندن بکەن.
هەندێک تۆو دەتوانن بەبێ ڕووناکی بڕوێن.
کاتێک تۆوەکە دەڕوێت، ڕووەکێکی نوێ دەست بە گەشەکردن دەکات.
تۆو بەم شێوەیە گەشە دەکات و دەبێتە ڕووەک.
بیر بکەرەوە و گفتوگۆ بکەن:
ئەرکی ڕەگ و ساقە و گەڵاکان چین؟
Noen frø spirer fort. Andre frø venter i mange år før de begynner å spire.
Noen frø kan spire uten lys.
Når frøet spirer, begynner en ny plante å vokse.
Det er slik frø vokser og blir til planter.
Tenk og snakk:
Hva er oppgaven til rota, stengelen og bladene?
La frøet spire! // لێگەڕێ با تۆوەکە بڕوێت و پێبگات!
Illustrasjoner: Mari Helén Holum
Oversettelse til kurdisk (sorani) og norsk bokmål: Tarik Hedi
Korrektur og lyd på kurdisk (sorani) og norsk bokmål: Sazan Hussein Ibrahim
Copyright © 2026 · NAFO
Lisensiert under en CC BY-NC-ND 4.0 Navngivelse-IkkeKommersiell-IngenBearbeidelser 4.0 Internasjonal lisens.



Du finner flere flerspråklige faktabøker gratis på morsmål.no ![]()
Der finner du også tilleggsressurser og lydstøtte til faktabøkene.
Copyright © 2026 · NAFO
Lisensiert under en CC BY-NC-ND 4.0 Navngivelse-IkkeKommersiell-IngenBearbeidelser 4.0 Internasjonal lisens.
Lær mer
-
Ordkort: La frøet spire! // کارتی وشە: لێگەڕێ با تۆوەکە بڕوێت
Ordkort til “La frøet spire!” Skriv ut kortene tosidig for tospråklig versjon. Tekst og lyd på nett.
-
Tips til språkutviklende aktiviteter (ekstern lenke)
På NAFOs hjemmeside har vi samlet tips til ulike språkutviklende aktiviteter som kan brukes uavhengig av fag.










