Spotify

مێشوولە چۆن گەیشتە ساپمی
HVORDAN MYGGEN KOM TIL SÁPMI

هەبوو نەبوو ساڵانێکی زۆر لەمەوبەر، لەوپەڕی باکوور لە خاکی ساپمی، چەندین خێزان پێکەوە لە گوندێکی بچووکدا دەژیان کە پێیان دەگوت “سییدا”. “لە ناو سییدادا “ئاخکا”یەک دەژیا، کە پیرەژنێک بوو. ئاخکا ژنێکی بچکۆلانە، بەڵام گورجوگۆڵ و لێهاتوو بوو. ئەو لەگەڵ خێزانەکەی و سەگەکەیاندا بە ناوی “ڕانە” لەناو کەپرەخانوویەکی گڵین دەژیا، کە منداڵەکان زۆر حەزیان دەکرد یاریی لەگەڵدا بکەن. کەپرەخانووەکە لە نزیک ڕووبارێکەوە بوو، کە خێزانەکە ئاویان لێ دەهێنا و ماسییان تێدا ڕاو دەکرد.
.
For lenge siden, langt mot nord, i Sápmi, bodde det flere familier sammen i en siida, en liten landsby. I siidaen bodde det en Áhkká, en gammel kone. Áhkká var liten, rask og driftig. Hun bodde i en jordgamme sammen med familien sin og hunden Ránne, som barna elsket å leke med. Gammen lå ved siden av en elv, der familien hentet vann og fisket.

ڕۆژێکیان، کاتێک نەنە “ئاخکا” چووبووە سەر ڕووبارەکە بۆ ئاو هێنان، لەپڕ ئاسمان کرایەوە و دروستکەری گۆی زەوی هاتە خوارەوە بۆ لای.
دروستکەری زەوی تازە لە دروستکردنی مێشوولە تەواو ببوو، تەواوی ڕەوە مێشوولەکانی خستبووە ناو فەردەیەک و زۆر توند دەمی فەردەکەی بە دوو گرێ بەستبوو. فەردەکەی دا بە ئاخکا، بێ ئەوەی پێی بڵێت چی لەناودایە، وە داوای لێکرد کە زۆر باش ئاگاداری بێت.
ئاخکا بە سوپاسەوە فەردەکەی لێ وەرگرت. بەڵێنی پێدا کە هەرگیز فەردەکە نەکاتەوە و نەشیدات بە هیچ کەسێکی تر.
En dag da Áhkká var nede ved elven for å hente vann, åpnet himmelen seg, og jordens skaper kom ned til henne.
Jordens skaper hadde nettopp skapt myggen og puttet hele myggsvermen i en sekk og knytt den stramt igjen med dobbeltknute. Han ga sekken til Áhkká, uten å fortelle henne hva som var inni den, og ba henne om å passe godt på den.
Áhkká takket for tilliten og tok imot sekken. Hun lovet at hun aldri skulle åpne den eller gi den til noen andre.

ئاخکا فەردەکەی لەگەڵ خۆیدا بردەوە بۆ ناو کەپرەخانووەکە و زۆر باش ئاگاداری بوو، بە شێوەیەک کە نە منداڵەکان و نە سەگەکە دەستیان پێی نەدەگەیشت. لەبەر ئەوە، بۆ هەر شوێنێک بڕۆیشتایە لەگەڵ خۆی دەیبرد. کاتێک دەچوو بۆ ئیشکردن لەگەڵ خۆی دەیبرد، و کاتێکیش دەخەوت، دەیخستە ژێر سەری و وەک سەرین بەکاری دەهێنا. بەڵام بە درێژایی کات، گوێی لە شتێک بوو لە ناو فەردەکەدا گیزەگیزی دەکرد و دەنگی دەهات.
Áhkká tok med seg sekken til gammen og passet godt på den slik at verken barna eller hunden fikk tak i den. Derfor hadde hun den med seg overalt. Hun tok den med seg ut når hun skulle jobbe, og når hun skulle sove, la hun den under hodet og brukte den som hodepute. Men hele tiden kunne hun høre at noe i sekken summet og laget lyder.

ئاخکا زۆر حەزی دەکرد بزانێت ئەو دەنگ و گیزەگیزەی ناو فەردەکە چییە. زۆر حەزی دەکرد سەیرێکی بکات، بەڵام بیری دەهاتەوە کە بەڵێنی دابوو کە فەردەکە نەکاتەوە.
مێشوولەکان بە درێژایی شەووڕۆژ لە ناو کیسەکەدا دەجوڵانەوە و هەڵایەکی زۆریان نابووەوە، ئاخکاش تا دەهات زیاتر لەو دەنگی گیزەگیزە بێزار دەبوو.
بە چرپە بە فەردەکەی گوت: – تکایە، بێدەنگ بە. بەڵام مێشوولە بۆ ئەوە دروست نەبوو لە زیندان و دیلیدا ژیان بەسەربەرێت. شەووڕۆژ بەردەوام بوون لە جووڵە جووڵ و گیزەگیز کردن. هەرگیز بۆ تاوێکیش ئارام نەدەبوون.
Áhkká var veldig nysgjerrig på hva som summet i sekken. Hun ville gjerne kikke, men husket at hun hadde lovet å ikke åpne den.
Myggen holdt liv og røre i sekken døgnet rundt, og Áhkká ble stadig mer lei av summinga.
– Vær så snill, vær stille, hysjet hun på sekken. Men myggen var ikke skapt for et liv i fangenskap. De fortsatte å summe og svirre natt og dag. Det var aldri fred å få.

لە کۆتاییدا ئیتر چیتر خۆی بۆ نەگیرا، و دەبوو بزانێت ئەوە چییە ئەو دەنگە دەنگەی لەناو فەردەکەدا دروست کردووە.
ئاخکا بیری کردەوە و لە دڵی خۆیدا گوتی: – هەقی خۆمە و کارێکی ڕەوایە بزانم کە من پاسەوانی لە چی شتێک دەکەم. بە وریاییەوە گرێی دەمی فەردەکەی کردەوە، تا بزانێت چی لەناودایە.
Til slutt holdt hun ikke ut lenger, hun måtte finne ut hva som lagde lydene i sekken.
– Det ville vel være både rett og rimelig å få vite hva jeg egentlig passer på, tenkte Áhkká. Hun løsnet forsiktig på snora rundt sekken, slik at hun kunne se hva som var inni den.

پێش ئەوەی بە خۆی بزانێت، مێشوولەکان لە فەردەکە هەڵفڕینە دەرەوە. مێشوولەکان بە هەموو لایەکدا بڵاوبوونەوە و دەستیان کرد بە پێوەدانی هەم مرۆڤ و هەم ئاژەڵەکان!
‘ئاخکا’ تەواو شڵەژا و ترسا! بەدوای مێشوولەکاندا ڕایکرد و هەوڵیدا دووبارە مێشوولەکان بگرێتەوە و بیانخاتەوە ناو فەردەکە، بەڵام ئەمە کارێکی مەحاڵ بوو، چونکە ژمارەیان زۆر زۆر بوو و هاوکات زۆر بچووکیش بوون.
بەو جۆرە مێشوولەکان ئازاد بوون!
Før hun visste ordet av det, fløy det mygg ut av sekken. Myggen svermet til alle kanter og stakk både mennesker og dyr!
Áhkká ble helt forskrekket! Hun løp etter myggen og prøvde å fange dem i sekken igjen, men det var helt umulig, fordi de var så veldig mange og så bittesmå.
Myggen var fri!

ئەو کاتەی دروستکەری زەوی داوای لە ئاخکا کرد ئاگاداری فەردەکە بێت، خۆی دەیزانی کە زوو بێزار دەبێت و مێشوولەکان ئازاد دەکات.
هەرچەندە مێشوولە دەبنە هۆی بێزارکردنی مرۆڤ و ئاژەڵ، بەڵام هەروەها سوودبەخشیشن. مێشوولە، بۆ باڵندە و ماسی خۆراکێکی پێویستن، هەروەها مێشوولە یارمەتی گوڵ و ڕووەکەکانی تر دەدات بۆئەوەی پێبگەن و گەشەبکەن.
هاوکات مێشوولە بە بیگا (biigá)ی سامییەکان دادەنرێت، واتە یاریدەدەرێکی باشی گەلی سامە. ئەوان یارمەتی کۆکردنەوەی مێگەلە ئاسکە جەمسەرییەکان دەدەن، بەوەی کە مێشوولەکان، ئاسکەکان بەرەو چیا بەرزەکان ڕاو دەنێن.
Den gangen da jordens skaper ba Áhkká om å passe på sekken, skjønte han at hun fort ville bli lei og slippe myggen fri.
Selv om mygg kan være plagsomme for mennesker og dyr, er de også nyttige. For fugl og fisk er mygg nødvendig mat, og myggen hjelper blomster og andre vekster med å spre seg.
Myggen er også samenes biigá, samenes gode hjelper. De hjelper til med å samle reinflokken ved å jage reinsdyrene til høyfjellet.

هەر لەو کاتەوەی کە ئاخکا دەمی فەردەکەی کردەوە و مێشوولەکان لێی هاتنە دەرەوە، ئیتر مێشوولەکان هەموو هاوینێک دەگەڕێنەوە بۆ خاکی ساپمی.
دەوترێت کە مێشوولە هەمیشە پێش جەژنی سانکتهانس واتە لە چلەی هاویندا دەگەڕێنەوە، تەنانەت ئەگەر ناچار بێت گۆچانیش بەکاربهێنیت بۆ گەڕانەوە.
ئیتر ئاوا بەم شێوەیە مێشوولە هاتە ناو خاکی ساپمی
Helt siden den gangen Áhkká åpnet sekken, og myggen kom seg ut, har myggen kommet tilbake til Sápmi hver eneste sommer.
Det sies at myggen alltid kommer tilbake innen Sankthans, om den så må ta staver til hjelp for å komme frem.
Og slik gikk det til at myggen kom til Sápmi!
Hvordan myggen kom til Sápmi // مێشوولە چۆن گەیشتە ساپمی
Illustrasjoner: Gunnlaug Ballovarre
Forsidedesign: Mari Helén Holum
Utgitt av Nasjonalt senter for samisk i opplæringa og Nasjonalt senter for flerkulturell opplæring


Den samiske fortellertradisjonen har blitt tatt vare på gjennom muntlig overlevering i flere generasjoner. Denne versjonen av fortellingen er en gjendiktning av et tradisjonelt samisk eventyr. Enkelte ord i denne fortellingen er på nordsamisk.
Oversettelse til kurdisk (sorani) og norsk bokmål: Tarik Hedi
Korrektur og lyd på kurdisk (sorani) og norsk bokmål: Sazan Hussein Ibrahim
ISBN:
Copyright © 2026 · Nasjonalt senter for samisk i opplæringa · Nasjonalt senter for flerkulturell opplæring
Lisensiert under en CC BY-NC-ND 4.0 Navngivelse-IkkeKommersiell-IngenBearbeidelser 4.0 Internasjonal lisens.





Du finner flere flerspråklige fortellinger gratis på morsmål.no/fortellinger
![]()
Der finner du også tilleggsressurser og lydstøtte til fortellingene.
Copyright © 2026
Nasjonalt senter for samisk i opplæringa
Nasjonalt senter for flerkulturell opplæring
Lisensiert under en CC BY-NC-ND 4.0 Navngivelse-IkkeKommersiell-IngenBearbeidelser 4.0 Internasjonal lisens.
